لەسەر قسەی لایەنگرەکانی، ترەمپ لە دوای هەڵبژاردنەکان دکتۆر فاوچی لادەبات

SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شەوی رابردوو لەنێو لایەنگرانیدا وتی” بە کەس مەڵێن بەڵام دوای هەڵبژاردنەکان فاوچی لادەبەم” ئەم بڕیارەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە کۆرۆنا لە ئەمریکا گەشتۆتە ترۆپکی خۆی.
ئەم بڕیارەی ترەمپ دوای ئەوە دێت لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا بەشێک لە لایەنگرانی هاوار دەکەن و دەڵێن “ئەنتۆنی فاوچی دەرکە”، ترەمپیش دەڵێت من ئامۆژگاری هەوادارانم بە هەند وەردەگرم.
فاوچی پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەو لە هەڵوێستەکانی ترەمپ نیگەرانە و چەندین جار داوای خۆپارێزی خۆی و گەلەکەی لە کۆرۆنا لێ کردووە، بەڵام ترەمپ گوێی بە قسەکانی نەداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە وەزری سەرما و زستاندا ژمارەکان چەند هێندە زیاتر دەکات.
دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی دکتۆر، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان، ماوەی دەیان ساڵە پزیشکی کۆشکی سپییەو بەڕێوەبەری ئەو پەیمانگایەیە، چەندین سەرۆکی ئەو وڵاتەی بەڕێ کردووە، بەڵام پێدەچێت لەسەردەمی ترەمپدا ئەو پزیشکە لاببرێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









