بەشیر حەداد هۆکارەکانی دواکەوتنی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

وێنە: بڕیار محەمەد
SNN-بڕیار محەمەد
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: هەرێم و بەغدا رێککەوتنیان لەسەر زۆرینەی خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان کردووە سەبارەت بە پرسی بودجەی ساڵی داهاتوو، تەنیا ئەوە ماوە وەکو چوارچێوەیەکی کۆتایی واژووی لەسەر بکرێت.
بەشیر حەداد ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پەتای کۆرۆنا و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی بەغدا کاریگەری لەسەر دواخستنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنێکی زۆر باش لەنێوانیاندا هەیە، سەردانەکانی ئەم دواییەی شاندی هونەری و سیاسی هەرێم بۆ بەغداش ئەرێنی بوو.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەشیر حەداد باسی لە دواکەوتنی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا کرد بۆ هەرێم و ئەوەی دووپاتکردەوە، هۆکارەکەی پەیوەندی بە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی لە عێراقەوە هەیە. جەختیشی لەوەکردەوە ئەو بڕە پارەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ناردنی بەردەوام دەبێت.
وتیشی: پەرلەمان هاوكاری حكومەتی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات و ئەو ئیلیتیزاماتانەی لەسەریەتی جێبەجێیان بكات، دەكرێت ئەو سێ مانگە بەو جۆرە بەردەوام بێت و بۆ ساڵی داهاتوو رێكەوتنێكی تر هەیە كە مافەكانی هەرێمی كوردستانی تیادا پارێزراوە .
ناوبراو وتیشی: لە عێراق بڕیاری کۆنکرێتی و درێژمەودا بوونی نییە چونکە بارودۆخی وڵاتەکە بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە. ئەگەرچی ئێمەش خۆزگەمان دەخواست رێککەوتنەکان ستراتیژی بوونایە و گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتایە. بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەو عەقڵیەتەی کە لە بەغدا هەیە نەگەیشتووەتە ئەوەی ئەمجۆرە رێککەوتنانە بەپێی دەستووری عێراقی رێکبخرێت، لەبەرئەوە ناچارین لەگەڵ هەر حکومەتێک رێککەوتنێک ئەنجامبدەین.
سەبارەت بە رێککەوتنی شەنگال، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەم رێککەوتنە یاساییە و هیواداریشین ببێتە دەستپێکێک بۆ رێککەوتنی دیکە لە نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە ناوچەکانی دیکەی جێناکۆک.
وتیشی: رێكەوتنەكە بۆ سەقامگیری شەنگالە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بارودۆخێكی ئاسایی و خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان ئەوەش لە بەرژەوەندی خەكی ناوچەكە و سەقامگیری عێراقە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









