هاوکاری مانگانە بەسەر ڕزگاربووانی ژێردەستی داعش دابەشکرا

SNNـ بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەم بەهەماهەنگی نێوان مانگی سوری عێراقی و جێگری پەرلەمانی عێراق هاوکاری بەسەر ڕزگارکراوانی ژێر دەستی داعش دابەشکرا.
لە مەراسیمەکەدا د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ماوەی ڕابردوو چاومان بە ژمارەیەک لە کورد ئێزدییەکان کەوت، بۆ ئەوەی وەک پێشنیازی یاسایی بۆ پاراستنی ڕزگاربووەکان و هەروەها ڕزگارکردنی ئەوانەی کە هێشتا ماون.
وتیشی “جگە لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕی داعش و ناساندنی دۆسیەکانیان وەک جینۆساید، بۆیە هەموو ئەو کارانەی کەپێویستە بۆیان بکرێت ئەوە ئەرکی سەرشانمانە”.
ئەوەشی خستە ڕوو کە لەگەڵ مانگی سوری عێراقی هاوکاری مانگانەیان بەسەردا دابەش دەکەین و هەوڵی ئەوەش دەدەین دەستکراوەیی زیاتری عێراق و هەرێمی کوردستانیش بۆئەو خێزانە ئێزدییانە دەستەبەربکەین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









