ئەو فەرمانبەرانەی لە مانگەكانی ئایار تا ئاب خانەنشین بوون چارەنووسی مووچەکانیان چیلێدێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە لەوەزارەتە حكومەییەكان لە مانگەكانی ئایار تا مانگی ئاب ی ئەمساڵ خانەنشینبوون، تا ئێستا وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر پێدانی چەكی پارەی ئیكرامی بەو خانەنشینانە نەداوە، بەرپرسێكی خانەنشینی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات ئێمە مامەڵەی ئەو خانەنشینانەمان تەواوكردووە بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە نە مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە نە مووچەی خانەنشینی.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم بە SNN دراون، پێش ئەوەی دەستكاری لیستی مووچەی فەرمانبەران بكرێت و دەستبكرێت بە بڕینی لە%21 و %18 و دواتریش گواستنەوەی مووچە بۆ مانگی ئەیلول، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە پێش ئەو گۆڕانكارییانە خانە نشین دەبوون بەهۆی تەمەن و تەواوكردنی ساڵانی خزمەتكردنیانەوە، پێش ئەوەی مووچەی خانەنشینیان بۆ ببەسترێت بڕێك پارەی ئیكرامییان پێدەدەرا كە لە 800 هەزارەوە دەستپێدەكرد تا 10 ملیۆن دینار ئەوەش بە گوێرەی خزمەت و پلەی وەزیفی فەرمانبەرەكە ئەو بڕە پارەیە دەدرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، “سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە لەمانگی ئایار تا مانگی ئابی ئەمساڵ خانەنشین بوون، ئەو جۆرە ئیكرامییەیان وەرنەگرتووە و وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی نەداوە لەسەر پێدانی چەكی پارەی ئیكرامییان كە بەگوێەی یاسا دەبوو لەگەڵ خانەنشین بوونیان ئەو چەكەیان بۆ بكرایە و دواتر مامەڵەی خانەنشین بوون بكەن، ئێمەش وەك خۆمان بەدواداچوونمان كردووە ئەوە دەركەتووە كە بەهۆی نەبوونی پارە لە گەنجینەكاندا تا ئێستا نەتواندراوە ئەو گرفتەی خانەنشینان چارەسەر بكرێت لەكاتێكدا ئەوان مووچەی فەرمانبەریشیان وەرنەگرتووە”.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم ئەوەشی باسكرد، ئێمە لای خۆمانەوە مامەڵە یاساییەكانی ئەو فەرمانبەرانەمان تەواوكردووە،چاوەڕێی وەزارەتی دارایی و گەنجینەكانی هەرێم دەكەین داوای لیستی ناوەكانمان لێ بكەن بۆ ئەوەی چەكیان بۆ بكەن و پارەی ئیكرامییەكەیان بۆ خەرج بكرێت و پاشان مانگانە وەك هەر خانە نشینێكی دیكە مووچەی خانەنشینی وەربگرن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









