
SNN
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە، ڕایگەیاند، پارتى لە دژی گەلی کورد شەڕی ڕاگەیاندووە نەک پەکەکە.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە لە پەیامێکیدا کە لە رێگەی میدیاکانی نزیک لە پەکەکەوە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: “سیاسەتەکانی پارتى سەبارەت بە هەڵگیرساندنی شەڕ بە مەترسیدار ناودەبات و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو شەڕە دژی گەلی کورد ڕاگەیەندراوە، نەک پەکەکە، ئەم سیاسەتە پارتى بەرەو لەناوچوون دەبات“.
ئاماژەى بەوەشکردووە، “بەهۆی ئەوەی پێشمەرگەکانی پارتى نەیانویستووە شەڕی گەریلا بکەن، بۆیە پارتى هێزێکی تایبەتی سەربە بنەماڵەی بارزانی بردووە بۆ گارە“.
ئەوەشى خستەڕوو، “کە پارتى بەم سیاسەتانەی خۆی بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد و هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ پەکەکە و چڕتر بوونەوەی هەوڵە داگیرکارییەکانی تورکیایە لەسەر باشوری کوردستان” .
باسیلەوەشکردووە، “پارتی دیموکرات لەگەڵ گەلی کوردا کێشەی هەیە نەک پەکەکە و ئەمەش زۆر مەترسیدارە، هەڵگیرسانی شەڕ لەدژی پەکەکە، پەدەکە بەرەو لەناوچوون دەبات“.
دەشڵێت، “هێز و فشارى خەڵک دەتوانێت پارتى لەم سیاسەتە دوژمنکارییانەی ئێستاى پاشگەز بکاتەوە و بیهێنێتە سەر هێڵی نەتەوەیی”.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، دوێنێ مەسعود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “چەکدارانی پەکەکە بەشێک لە ناوچە سنووریەکانیان داگیرکردووە و خۆیان وەک جێگرەوەی حکومەت سەپاندووە، هاوکات رێگریان لە خەڵک کردووە ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە”، وتیشی: “شەڕی کورد و کوردمان حەرامکردووە”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









