فرسه‌ت سۆفى له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌ژێر چاودێرى چڕدایه

فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN – هه‌ولێر
پارێزگارى هه‌ولێر له وڵاتى توركیاوه گوازراوه‌ته‌وه بۆ وڵاتى ئه‌ڵمانیا و له‌ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌رى پزیشكى چڕدایه.
رۆژى دووشەممە 20ى تشرینى یه‌كه‌م، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: “دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بەڕێز د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرئەنجامەکەی پۆزەتڤە و بەرێزیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام سوپاس بۆ خوا تەندروستی باش و جێگیرە”، پاشان به‌ره‌به‌یانى رۆژى 3ى تشرینى دووه‌م، له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ره‌وانه‌ى وڵاتى توركیا كرا به‌هۆى خراپى دۆخى ته‌ندروستییه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، كه له یه‌كێك له ئه‌ندامانى تیمه پزیشكییهكهیهوه وه‌ریگرتوون، “پاش ئه‌وه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه له توركیا، دۆخى ته‌ندروستى زۆر تێكچووه، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌واڵى بێ ئومێدبوون له ته‌ندروستى و چاكبوونه‌وه‌ى دراوه به خێزانه‌كه‌ى، به‌ڵام پاش چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌كى به‌په‌له ژیانى رزگار كراوه، ئه‌وه به خێزانه‌كه‌ى و تیمه پزیشكییه‌كه‌ى راگه‌یه‌نراوه كه چاره‌سه‌رى له توركیا نییه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “پاش مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى كورت به فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت ره‌وانه‌ى وڵاتى ئه‌ڵمانیا كراوه، له ئێستادا له‌و وڵاته له‌ژێر چاودێرى چڕى پزیشكیدایه، دۆخى ته‌ندروستى به‌ره‌وباشتربوون چووه به به‌راورد به دۆخى له كوردستان، به‌ڵام هێشتاش پزیشكه‌كان دڵنیاییان نه‌داوه كه دۆخى جێگیر بێت”.
فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە دایكبووە، لە 12ی ئەیلولى 2020ه‌وه پارێزگاری هەولێرە و دكتۆرای لەیاسای نێودەوڵەتیدا هەیە، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ئەندامى پەرلەمان بوو له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









