لیوا قاره‌مان كه‌مال: ئه‌وه‌ى دوێنێ روویدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌ریلا و پێشمه‌رگه نه‌بوو

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى ئه‌ركدا | فۆتۆ: Sebastian Meyer/Corbis
SNN ـ بڕیار محەمەد
جێگری سەرۆك ئەركان بۆ كاروباری ئۆپراسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رچه‌نده دوێنێ وا بڵاوكرایه‌وه كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گه‌ریلا روویداوه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته دووره له راستییه‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه به‌شێك له میدیاكان بڵاویانكرده‌وه كه له ناحیه‌ى چه‌مانكێ سه‌ربه ئامێدى، پێكدادان له‌نێوان گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه روویداوه، به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبووه و دوو پێشمه‌رگه‌ى تریش برینداربوون، دواتر حكومه‌تى هه‌رێم به هێرشى په‌كه‌كه گوزارشتى لێ‌كرد و ئیدانه‌ى كرد.
لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ كاروباری ئۆپراسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێم له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “به‌داخه‌وه، دوێنێ لە بەشێک لە میدیاكان وا بڵاوکرایه‌وە کە گوایە شەڕ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەكە روویداوه له ناحیه‌ى چه‌مانكێ له ئامێدى، به‌ڵام لە راستیدا هیچ شەڕێك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و گەریلاكانی پەكەكە لەناو خاكی هەرێم رووینەداوە”.
وتیشى: “راستی رووداوەكە بەمشێوەیە بووە، كە هێزێكی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەو ناوچەیە ویستویانە سەنگەر لێبدەن، بەڵام لەكاتی لێدانی سەنگەردا بۆمب بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە یەک شەهید و برینداربوونی چەند پێشمەرگەیەکی تری لێ كەوتووه‌تەوە”.
به‌پێ زانیارییه‌كانى SNN كه له چه‌ند فهرماندهیهكى سه‌ربازییه‌وه وه‌ریگرتوون، “لە دوێنێ شەوەوه جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێک لە هێزەکانی بۆ سنووری بادینان جوڵە پێکردووە، لەبەرامبەریشدا پارتی کرێکارانی کوردستان تەواویی هێزەکانی دیکەی لە تەواوی ناوچە سنوورییەكان خستووه‌ته حاڵەتی ئامادەباشیهوه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









