“ئێمه وه‌ك یه‌كێتى ئاماده نین ته‌نانه‌ت یه‌ك گوللـه‌ش دژى كورد بته‌قێنین”

بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه وه‌ك یه‌كێتى ئاماده نین ته‌نانه‌ت یه‌ك گوللـه‌ش دژى كورد بته‌قێنین، ده‌شڵێت: “له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یمانێكى پيرۆز له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى به‌ستراوه، به‌پێى ئه‌و په‌یمانه شه‌ڕى كورد و كورد حه‌رامه و ئه‌وه‌شى ئه‌و شه‌ڕه بكات تاوانباره”.
بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌باره‌ى گرژبوونى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان و ده‌نگۆى شه‌ڕى نێوان ئه‌و دوو هێزه كوردییه به SNNى راگه‌یاند: “له ماوه‌ى رابردوودا له‌سه‌ر ده‌ستى به‌ڕێز مام جه‌لال په‌یمانێكى پیرۆز له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان واژوو كرا، له‌و په‌یمانه‌دا شه‌ڕى ناوخۆمان حه‌رام كرد و به‌پێى ئه‌و په‌یمانه‌ش هه‌ركه‌س شه‌ڕى ناوخۆ بكات تاوانباره، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌ك یه‌كێتى هه‌موو گرژى و ئاڵۆزییه‌ك له‌نێوان هێزه‌كاندا جا هه‌رچى بێت، به هه‌چ پاساوێك بێت و هه‌رچۆن بێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه لایه‌نگرى هێمنبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت دۆخه‌كه به‌ره‌و هێمنبوونه‌وه بچێت”.
وتیشى: “ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌وڵه‌كانى خۆشكردنى ئاگرى ئه‌م شه‌ڕه وڵاتانى ده‌وروبه‌رى تێدا بێت، حه‌زبه‌وه بكه‌ن ئه‌م دۆخه به‌ره‌و گرژى به‌ر‌ن، چونكه به‌شێك له‌م وڵاتانه ئامانجیان ئه‌وه‌یه كورد خۆى ببێت به به‌دیلێك بۆ یه‌كتر كوشتن، واته، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ئه‌وان بێن و بمانكوژن به تۆپ و ته‌یاره و كیمیایی ئێمه خۆمان خۆمان له‌ناوبه‌رین”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى باس له ویستى هێزه‌كانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌دكات بۆ گرژكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هێزه كوردییه‌كان و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ” پێویسته ئێمه هه‌میشه ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت چه‌ندین هێز و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت ئه‌حزابى سیاسى هه‌یه له‌ناو عێراق، توركیا، ئێران و سوریا كه به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كورد له‌ناو خۆیدا شه‌ڕى براكوژى هه‌بێت و ناكۆك بن”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌یه‌وه بێستوون سابوراوایی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه وه‌ك یه‌كێتى له‌گه‌ڵ هێمن بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كورد شه‌ڕى كورد بكات، من ئه‌و زه‌مانه‌ت (ده‌سته‌به‌رییه) ده‌كه‌م كه یه‌كێتى و هێزه‌كانى یه‌كێتى و یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى یه‌ك گوللـه دژى كورد ناته‌قێنن، هیچكات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









