جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە زانیاری نوێ لەبارەی ڕووداوەكەی چەمانكێ دەخاتەڕوو

گەریلا و زێرەڤانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات “ئەوەی دوێنێ لە سنووری چەمانكێ ڕوویدا ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری نەبووە جگە لەوەی تەقینەوەی بۆمبێك بووە”.
عوسمان كەریم، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە ئێمە كردوومانە، ئەوەی دوێنێ لە سنووری چەمانكێ لە نێوان هێزەكانی پەكەكە و پارتی ڕوویداوە، حاڵەتی تەقەكردن و ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری نەبووە لەگەڵ یەكتریدا، بەڵكو تەنها تەقینەوەی بۆمبێك بووە بە ئۆتۆمبێلێكدا كە ژمارەیەك پێشمەرگە تیایدا بریندار بووە و بەداخەوە یەكێكیشان شەهید بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە نازانین ئەو بۆمبە لە لایەن چ لایەنێك و بە چ مەبەستێكیش دانراوە، بەڵام خۆشبەختانە لە ئێستادا دۆخەکە بەرەو هێوربوونەوەی زیاتر دەچێت و ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان هەوڵەكانمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی لەوە زیاتر دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی نەڕوات، چونكە جگە لەوەی هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە زیانیان بەردەكەوێت، هیچ سوودێكی نابێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكرد، كە هەوڵێكی ناوخۆیی چڕ خراوەتە گەڕ بۆ ئەوەی بە زووترین كات هەردوو لایەن، پەكەكە و پارتی ئامادەیی نیشانبدەن بۆ دەستكردن بە گفتوگۆ بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو سنوورەی گرتووەتەوە، چونكە دواجار هەر دەبێت بە دانیشتن و گفتوگۆ كیشە و ناكۆكییەكان چارەسەر بكرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









