
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا گومان دروستدەکات کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کرابێت و لەدوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان دەنگی دیکە تۆمارکرابێت.
ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاندووە: “ژماردنی دەنگەکانی رابگرن”، وتوشیەتی: “هەر دەنگێک لەدوای رۆژی هەڵبژاردن گەیشتبێت، هەژمار ناکرێت”.
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو تویتەی ترەمپی شاردووەتەوە بە پاساوی ئەوەی “بەشێک لەو زانیارییانەی لە تویتەکەدایە، یاخود هەمووی، جێگەی مشتومڕن، پێدەچێت پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەلاڕێدا ببات”.
هاوکات ترەمپ وتوویەتی: “هەموو ئەو ویلایەتانەی کە بایدن بانگەشە بۆ بردنەوەیان دەکات سەختەکاری تیادا کراوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوامە و تا ئێستا جۆو بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان پێشەنگە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









