وێنه: لە خولی پله‌یه‌كی عێراق یانه‌ی سیروانی نوێ له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر ده‌بێت

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه له دووه‌م هه‌فته‌ی كێبڕكێكانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانیدا یانه‌ی سیروانی نوێ له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز به گۆڵێك به‌رامبه‌ر ده‌بێت.
له یه‌كێك له یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یەی خوله‌كه‌دا یانه‌ی سیروانی نوێ كه هه‌فته‌ی پێشوو چاوه‌ڕوان بوو له یاریگای خۆی میوانداری نه‌ورۆزی كرد.
گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه به به‌هێزی دەركهوتن و به چه‌ند هێرشێك وه‌ڵامی یه‌كتریان ده‌دایه‌وه به تایبه‌تی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاكار عه‌بدولحه‌مید له خوله‌كی 11 گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه تۆماربكات.
یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بۆ رێككردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بێ ئاكام بوو.
گێمی دووه‌م یانه‌ی نه‌ورۆز باشتر بینران و به هێرشكردن ده‌ستیان به‌یاری كردوو سیروانی نوێش به‌هێرشی پێچه‌وانه یاری ده‌كرد، به‌ڵام یانه‌ی میوان سه‌ركه‌وتوو بوو كاتێك له خوله‌كی 80دا دانا مسته‌فا توانی گۆڵی به‌رامبه‌ری یاریه‌كه تۆمار بكاته‌وه.
دوای چوار خولهك كاتی زیادكراویش ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه‌ی لێداو هه‌ردوو یانه‌ش به‌گۆڵێك و خاڵێك یاریگایان جێهێشت.
رزگار عه‌لی راهێنه‌ری سیروانی نوێ وتی:” ئێمه بۆ به‌شداریكردن و بۆ سه‌ركه‌وتنیش به‌شداری خوله‌كه‌مان كردووه به تایبه‌تی وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ خولی نایابی كوردستان، بۆیه ئه‌و قسانه‌ش به‌راست نازانم كه تیپێك به‌شداری خولێك بكات و بڵێت ته‌نیا وه‌ك به‌شداریكردن یاری ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌ئامانجی سه‌ركه‌وتن یاری ده‌كه‌ین نابێت ئه‌وه‌شمان بیرچێت كه پێكهاته‌ی ئێمه به‌ته‌واوی یاریزانی گه‌نجن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” ئێمه وه‌ك یانه‌ی سیروانی نوێ ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌مانه‌وێت په‌یامێك بگه‌یه‌نین به‌سه‌رجه‌م یانه‌كانی تری كوردستان كه یاری تۆپی پێ بریتی نیه له پاره زۆری، به‌ڵام بریتییه له یاریكردنی جوان له یاریگا و یاریزان ئاستێكی به‌هێز پیشان بدات”.
له‌لای خۆیه‌وه شوانه قادر یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاماژه به‌وه ده‌دات:” له‌راستیدا ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریه‌كه‌مان له ئامانجی ئێمه نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌هه‌ردوو یاریه‌كه‌دا به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كان بووین، به‌ڵام یاری تۆپی پێ هه‌موو ئه‌نجامێكی تێدا روو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یاریگاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نه‌بوو، چونكه شێوازی یاری ئێمه زیاتر پاسدانه و ئه‌م یاریگایه‌ش بۆ ئه‌و شێوازه‌ی ئێمه نه‌گونجاوه”.
له یاریه‌كی تری ئه‌مڕۆی خوله‌كه‌دا یانه‌ی سه‌رچنار له یاریگای خۆی میوانداری پێشمەرگەی سلێمانی كردوو یانه‌ی خاوه‌ن یاریگاش توانی میوانه‌كه‌ی به نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ به‌سه‌ر بكاته‌وه و یانه‌ی سه‌رچناریش ته‌نیا تاكه گۆڵێكی تۆمار كرد.
هه‌ریه‌ك له هێمن رزگار سێ گۆڵ و ئه‌حمه‌د وه‌هاب و باكۆ عومه‌ر گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و فه‌رمان عوسمانیش تاكه گۆڵه‌كه‌ی سه‌رچناری تۆمار كرد.



گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









