هەولێر.. بەهۆی نەبەستنی دەمامک لە پێنج رۆژدا 400 کەس سزادران
SNNـ بڕیار محەمەد
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایدەگەیەنێت: دوای بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی پابەندکردنی هاووڵاتیان بە بەستنی دەمامک بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆڕۆنا بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان تەنیا لەماوەی پێنج ڕۆژدا 400 هاووڵاتی سزادراون.
سیامەند کەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی تیمی تایبەتی سەرجەم شارەوانییەکان دوای بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی پابەندکردنی هاووڵاتییان بە بەستنی دەمامک بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆڕۆنا و بەرژەوەندی گشتییان، لەماوەی پێنج ڕۆژدا لە سنووری هەر شەش شارەوانیەکان 410 سەرپێچی تۆمارکراون.
وتیشی: سەرجەم سەرپێچیکاران بەپێی بڕیارەکەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر سزادراون، بۆیە داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بۆ پاراستنی تەندروستیتان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕی 20 هەزار دینار غەرامەی دیاریکرد بۆ هەرکەسێک کە لە شوێنە گشتییەکان دەمامک نابەستێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









