موقتەدا سەدر داوا دەکات پەلە بکرێت لەرێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا

موقەدا سەدر
SNN
بەمەبەستی چارەسەری و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ رزگاربوون لە دۆخی دارایی عێراق و پرسی قەرز کردن، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر چەند پێشنیازێک دەخاتەڕوو کە 16 خاڵە و داواشدەکات پەلە بکرێت لەرێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دا.
سەدر لە تویتێکیدا دەڵێت: “قەرز کردن قورسایی سەر شانی عێراق زیاد دەکات کە هەندێک هەوڵی ئەوە دەدەن پارە قەرز بکەن بۆ نەهێشتنی دوو مووچە و بندیوار و پڕکردنەوەی کورتهێنان”.
سەرد دەڵێت “پارەی ئاو و کارەبا کۆ بکرێتەوە و بخرێتە دەستێکی ئەمینەوە، پێدانی قەرزی بچوک بە خاوەن پرۆژە و ئاسانکارییان بۆ بکرێت”.
سەدر داوا دەکات پەرە بە کشتوکاڵ بدرێت و بە تایبەت بکرێن و بدرێنە کەرتی تایبەت و سوودەکەی بۆ بەرژەوەندی گشتی بشکێنرێتەوە.
سەرۆکی رەوتی سەدر داواشدەکات گەندەڵکاران بدرێنە دادگا و ئەو پارەیەی لە ئەستۆیاندایە بیگێڕنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
هوکات دەڵێت دەبێت هێزی بێگانە دەر بکرێت لە عێراق و پارەی خزمەتگوزارییەکانیان بگەڕێتەوە دەوڵەت و رێککەوتننامەکەی چین زیندوو بکرێتەوە.
لە کۆتاییدا سەدر داوا دەکات رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەرچی زووە ئیمزا بکرێت “لەنێویاندا ئەو نەوتەی لە هەرێمەوە دەردەهێنرێت”.


هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








