بهرپرسێكى وهزارهتى دارایی ههرێم زانیارى لهبارهى دابهشكردنى مووچه ئاشكرا دهكات

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی زیاد لە هەفتەیەك بەسەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە تێپەڕیووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی داوای لیستی مووچەی لە یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەتە جیاوازەكان نەكردووە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش دەڵێت: “ئەگەر تاوهكو دوو هەفتەی دیكە 320 ملیارەكه بگاتە هەرێم دەتوانین بە لێبڕینی %20 مووچە دابەشبكەین”.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی داراییەوە بە SNN دراون، “لە ئێستادا داهاتی كۆكراوەی حكومەتی هەرێم نزیكە لە 300 ملیار دیناره، بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانیش حكومهتى ههرێم پێویستى بە 890 ملیار دینار دەبێت، بۆیە وهزارهتى دارایی چاوهڕێیه حكومەتی عێراق 320 ملیارەكە بنێرێت و بە لێبڕین كە هێشتا دیارینهكراوه چەند بێت دەستبە دابەشكردنی مووچە بكەن”.
ههر لهوبارهیهوه بهرپرسێكى وهزارهتى دارایی كه نهیویست ناوى بڵاوبكرێتهوه به SNNى راگهیاند: “ئەگەر تا دوو هەفتەی دیكە ناردنی 320 ملیار دینارەكە دوابكەوێت و حكومەتی هەرێمیش بەردەوام بێت لە كۆكردنەوەی داهات ئەوا دەتوانین بە لێبڕینی نزيكەی %20 مووچە دابەشبكەین، بەڵام ئەگەر زیاتر ناردنی 320 ملیارەكە دوابكەوێت و داهاتی كۆكراوەش زۆر بێت ئەوا دەتوانین هاوشێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی %18 مووچە دابەشبكەین، چونكە لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێشوو زیاتر لە 500 ملیار دینار داهاتی ناوخۆمان كۆكردبوویەوە”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە: “ناردنی 320 ملیار دینار تەنیا بۆ ئەم مانگەیە و لە مانگی داهاتووەوە نازانین عێراق چۆن مامەڵەمان لەگەڵدا دەكات، چونكە لە ئێستادا ئەوانیش بۆخۆیان مووچەی فەرمانبەرانیان دابەشنەكردووە و لە چاوەڕوانی رەزامەندی پەرلەماندان بۆ قەرزركردن”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









