جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە: حكومەت پێی ڕاگەیاندوین یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دانامەزرێن

خوێندکاران لە پۆلدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات “حكومەت هەرخۆی بەڵێنی دامەزراندنی یەكەم تا سێیەمی دەرچووانی زانكۆ و پەمانگاكانی داوە بەڵام ڕاستگۆ نەبوو لەو بەڵێنەیدا”.
موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لەسەر ئاستی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و هەروەها لەسەر ئاستی كەسی چەندین جار سەردانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵامان كردووە بۆ ئەوەی وەڵامێكی یەكلاكەرەوەمان پێبدرێت لەبارەی دامەزراندنی یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە حكومەت بۆ خۆی ئەو بەڵێنەی پێداون، بەڵام بێ ئومێد بووین لە وەڵامەكان و ئەوەیان پێڕاگەیاندین كە حكومەتی هەرێم ناچێتە ژێر باری دامەزراندنی ئەو خوێندکارە دەرچووانە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لەكاتێكدا دەبێت حكومەتی هەرێم جیاكاری بكردایە بەدامەزراندن لە نێوان خوێندکارە یەكەمەكان تا سێیەمەكان بۆ ئەوەی پێشبڕكێی زانستیانە لەنێوان قوتابی و خوێندكاراندا بەردەوامی هەبوایە، چونكە پێمان وانیە دامەزراندنی ئەو قوتابیانە ئەو بارگرانیە دروست بكات كە حكومەت لە توانایدا نەبێت موچەیان بۆ دابین بكات، لە ئێستادا ژمارەی ئەو خوێندکارانە كە لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوو خوێندنیان تەواوكردووە و دانەمەزراون لە زیاتر 200 هەزار خوێندکار نزیكبوونەتەوە”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: هەموو لایەك ئەوە دەزانین كە ساڵانە ژمارەیەك مامۆستا خانەنشین دەبن ژمارەیەك گیان لەدەستدەدەن ژمارەیەك بەهۆكاری جیاواز واز لەدەوامدەهێنن و ژمارەیەكیش دەچنە دەرەوەی وڵات، بەڵام لەبەرامبەردا حكومەت هیچ كەسێك ناخاتە شوێنی ئەمانە، بۆیە نابێت ئەم شێوازەی ئیدارەدانە بەردەوامی هەبیت و هەر هیچ نەبێت با ئەو خوێندکارانە دابمەزرێن كە ساڵانە پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم بەدەست دەهێنن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









