بۆچی بزووتنەوەی گۆڕان لە دروستبوونی گرژی لە نێوان پەكەكە و پارتی بێدەنگی هەڵبژاردووە

لۆگۆى بزووتنهوهى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەشێكی زۆری هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەسەرەتای دروستبوونی گرژییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەڕێگەی وتەبێژی حزب و بەیاننامەوە هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بێدەنگی هەڵبژاردووە ئەندامانی جڤاتی ئەو بزووتنەوەیەش ئامادەنین لەوبارەیەوە قسە بكەن و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت” دەمانەوێت دامەزراوە حكومییەكان ڕۆڵیان هەبێت لەم بابەتەدا”
لەگەڵ ئەوە زیاد لە هەفتەیەكە گرژی و ئاڵۆزییەكان لەنێوان پارتی كرێكارانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری ئامێدی سەریان هەڵداوە و هەفتەی پێشوش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك پێشمەگەریەك شەهید بوو، ئەمە وای لە هێز و لایەنە سیاسییەكانكرد بە دەركردنی بەیاننامە هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن و تەنانەت لە چەند شارێكیش خۆپیشاندان دژ بە هەڵگیرساندنی شەڕی كورد بە كورد ئەنجامداراو نامەی ئاشتی ئاراستەی هەردوولا كرا بەڵام لەم نێوەندەدا بزووتنەوەی گۆڕان بێدەنگی هەڵبژاردووە.
SNN بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بە چەند ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە كرد ئاخۆ بۆ چی تا ئێستا گۆڕان بێدەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام ئەو ئەندامانەی جڤاتی نشتیمانی ئامادە نەبوون لەسەر ئەو بابەتە لێدوان بدەن بەو بیانووەی كە ئەوان وتەبێژیان هەیە، بۆ ئەومەبەستەش SNN چەندین جار و لە چەند كاتێكی جیاوازدا پەیوەندی بە (عەدنان عوسمان) وتەبێژی گۆڕانەوە كرد، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو وەڵامی پەیوەندییەكان بداتەوە.
لە لایەكی دیكەوە گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەو گرژیانەوە ئێمە بە ئاگاداری بزووتنەوەی گۆڕان یاداشتێكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە كە تیایدا ئاماژەمان بەوەكردووە كە دامودەزگا نشتیمانییەكان لەم بابەتە ڕۆڵبگێڕن و پەرلەمانیش لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ ئەوەی سەردانی هەردوولایەنی ناكۆك بكات، دواتر ئەو لیژنەیە ڕاپۆرت بداتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و دواتریش پەرلەمانتاران گفتوگۆی بابەتە بكەن و چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە، بۆیە ئەمە ڕای بزووتنەوەی گۆرشانیشە كە دەبێت دەزگا نشتیمانییەكان ڕۆڵیان هەبێت لە یەكلاكردنەوەی هەر كێشەیەك كە زیانی بۆ گەلی كورد هەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








