
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بازدانی جینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسەکە دروستبووە کە ئێستا لە شەش وڵاتی جیاواز بڵاوبووەتەوە لە نێویشیاندا ئەمریکا.
رێکخراوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئاژەڵی جۆری مینک گواستراوەتەوە، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بازدان تیایدا روویداوە، بەهۆیەوە جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسەکە دروستبووە کە بەهێزترە لە جاران، ئەم ڤایرۆسە نوێیە لە شەش وڵات بڵاوبووەتەوە کە بریتین لە هەریەکە لە، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید، دانیمارک و ئەمریکا.
حکومەتی دانیمارکیش دووپاتیکردووەتەوە، ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا تا ئێستا 200 کەسی تووشکردووە، بەوهۆیەشەوە رێکاری تەندروستی توندی لە باکووری وڵاتەکە راگەیاندووە، یەکێک لەو رێکارانەش مردارکردنەوەی 15 بۆ 17 ملیۆن لە ئاژەڵی مینک بوو لە وڵاتەکەدا.
حکومەتی دانیمارک هۆشداریشیداوە لەوەی مەترسی هەیە ئەو ڤاکسینەی کە لە داهاتوودا دروستدەکرێت کاریگەری ئەوتوۆی لەسەر ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێکە لە دانیمارک، حکومەتی بەریتانیا تەواوی گەشتەکانی لە دانیمارکەوە راگرت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









