لە هەولێر ماسك لەلایەن منداڵانەوە بەشێوەی ناتەندروست دەفرۆشرێت

SNN- بریار محەمەد
بەپێی بەدواداچوونێكی SNN لەنێو بازاڕی شاری هەولێر ماسك لەلایەن ژمارەیەك لە منداڵان بەشێوەی ناتەندروست دەفرۆشرێت و بەرێوبەری گشتی دیوانیش لە وەزارەتی تەندروستی دەڵێت پێویستە ماسك تەنها لە دەرمانخانە و شوێنە رێگا پێدراوەكانی تەندروستی بكڕدرێت ئەوەی ئێستا دەبیندرێت رێگایەكی ترە بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
محەمەد عەبدوڵا منداڵێكی تەمەن 13 ساڵانە و خەڵكی باشور و ناوەراستی عێراقە، بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە ماوەی چوار ساڵە لە هەولێر كار دەكات، ئەو دەڵێت پێشتر بنێشت و پێداویستی ترم دەفرۆشت، بەڵام ئێستا ماسك دەفرۆشم و بۆ هەر كارتۆنێك بڕی 3 هەزار دینار دەدەم كە هەر كارتۆنێك 50 دانەی تێدایە و هەر دانەیەكیش بە 250 دینار دەفرۆشمەوە بەدوو رۆژ جارێك كارتۆنێك دەفرۆشمەوە، بە تەنها منیش لێرە كار ناكەم چەندین منداڵی ترم لەگەڵە کە ئەو كارە دەكەن .
لای خۆشیەوە خالس قادر بەرێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند : لە راستیدا ئەو شێوازی فرۆشتنەی منداڵان لە نێو بازار ناتەندروستە و لە هەمان كاتیشدا رێگا خۆشكەرە بۆ بڵاوبوونەوەی جارێكی تری ئەو ڤایرۆسە و بۆیە كرڕنی ماسك تەنها دەبێت لە دەرمانخانە و شوێنە رێگا پێدراوەکانی تەندروستی بێت نەك لە دەست منداڵان، چونكە ئەو ماسكانە نابێت دەستی بەر بكەوێت چ جای کە ئەو منداڵانە بەردەوام لەبەردەستیانە.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









