تەنیا ئەم مانگە بەغدا 320 ملیار دینار دەنێریت و SNN سیناریۆكانی دوای ئەم مانگە ئاشكرا دەكات

بودجەی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە دوای ئەم مانگەوە كە 320 ملیار دینارە نێردرا، دەبێت حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و ناردنی لە%50ی داهاتی خاڵە سنوورییەكان، لە بەرامبەریشدا حكومەتی عێراق %12.67 لە بودجەی گشتی عێراق بۆ هەرێم دەنێرێت.
پەروین نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەشبكات و ئەگەر پەرلەمانی عێراق وەرگرتنی قەرز لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە پەسەند نەكات ئەوا پێدەچێت دابشكردنی مووچە بۆ سێ هەفتەی دیكەش دوا بكەوێت، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش پەیوەستە بە ناردنی 320 ملیار دیناری بەغدا كە تەنها بۆ ئەم مانگە بەغدا ئەو بڕە پارەیە دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای ئەم مانگەوە كۆتایی بە ڕێككەوتنی ناردنی 320 ملیار دینار دێت، ڕێككەوتنێكی نوێ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە بریتیە لە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەگەڵ گەڕانەوەی لە%50ی داهاتی خاڵە سنوورییەكانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، لەبەرامبەریشدا عێراق بە ڕێژەی لە %12.67 لە بودجەی گشتی عێراق پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین كە ئەو ڕێژەیە جێگر نەبێت بەڵكوو بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان بودجەمان بۆ بنێرن كە دەگاتە لە %13.9
بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ئەوەی لە نێوان ئێمە و بەغدا لەسەری ڕێككەوتوین بەو جۆرە، بەڵام نازانین تا چەند حكومەتی عێراق ئامادەیە ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكات ئاخۆ داوای گۆڕانكاری دەكات یان ڕەزامەندە بە جێبەجێكردنی چونكە دەبێت عێراق پابەندی ئەو ڕێككەوتنەش بێت كە ڕیكخراوی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی نەوت بەسەر عێراقیدا سەپاندووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









