رۆژنامەیەک یەکەم پاکێجە بڕیاری بایدن ئاشکرا دەکات دوای چوونی بۆ کۆشکی سپی

جۆو بایدن، سهرۆكى ئهمریكا | فۆتۆ: AP
SNN
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە “جۆو بایدن براوەی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا و سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە یەکەم پاکێجە بڕیاری خۆی واژوو بکات لەگەڵ چوونی بۆ کۆشکی سپی”.
رۆژنامەی واشنتن پۆست نووسیوێتی: “یەکەم بڕیار کە بایدن دەیدات، لابردنی بایکۆتی سەر هەندێک وڵاتی ئیسلامییە، کە هاووڵاتییانی بەهۆی بڕیاری ترەمپەوە نەیاندەتوانی گەشت بکەن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، بایدن بەنیازە چەند بڕیارێکی دیکەش واژوو بکات، لەوانە چوونەوە ناو رێککەوتنی پاریس بۆ کەشوهەوا و هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆت و بەندانەی خرابوونە سەر منداڵی کۆچبەران کە رێگەیان پێ نەدەدرا لە ئەمریکا بمێننەوە.
دوێنێ ئێوارە پاش تەواوبوونی ژماردنی دەنگی هەموو ویلایەتەکان، جۆو بایدن، کورسی سەرۆکایەتیی بۆ خۆی مسۆگەر کرد و بووە 46ەمین سەرۆکی ئەمریکا.
بایدن لە وەختێکدا بووەتە سەرۆک، کە ئەمریکا دووچاری گەورەترین قەیرانی تەندروستی بۆتەوە لە 100 ساڵی رابردوودا کە کۆرۆنایە، جگە لە خراپبوونی دۆخی ئابووری و کێشەی کۆمەڵایەتی نێو کۆمەڵگەی ئەمریکی دوای کوژرانی جۆرج فلۆید لەسەر دەستی پۆلیسی ئەو وڵاتە کە رەشپێستێکی غەیرە ئەمریکی بوو.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









