وێنە:ناوبژیوانه كچه‌كه‌ی شاری سلێمانی بووه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی یه‌كێتیی باسكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب

ته‌لار بیلال
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ته‌لار بیلال كچه تاقانه‌كه‌ی ناوبژیوانی پله‌یه‌كی باسكه‌ی عێراق، بووه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی یه‌كێتیی باسكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب.
یه‌كێتیی باسكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب خولێكی ناوبژیوانی به‌شێوازی ئۆنلاین بۆ ناوبژیوانانی 17 یه‌كێتی باسكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب لە دوو زانكۆ به شێوازی ئۆنلاین ئه‌نجامدا و لە سلێمانی ته‌لار بیلال تاكه ناوبژیوان بووم به‌شداربوو.
ته‌لار بیلال ناوبژیوانی پله یه‌كی باسكه‌ی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” خوله‌كه به‌شێوازی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو كه رۆژانه دوو كاتژمێر وانه‌كان ده‌وترانه‌وه له‌سه‌ر یاری مینی باسكت، منیش تاكه ناوبژیوانی شاری سلێمانی بووم له خوله‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌رجی به‌شداریكردنی هه‌ر ناوبژیوانێك له خوله‌كه ده‌بووایه ناوی له لیستی ناوبژیوانانی وڵاته‌كه‌یدا هه‌بێت، ئامانجیش لێی باس له شێوازی تازه‌ی راهێنان و ناوبژیوانی كردن و لایه‌نی ده‌روونی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه چۆن له‌و ئاسته بتوانیت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌یت”.
ته‌لار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” كردنه‌وه‌ی هه‌ر خولێك گرنگی و تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه ئاشنا بوونه به‌هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی كه له‌بواره‌كه‌دا روو ده‌دات، بۆیه به‌شداریكردنم له‌م خوله‌دا بۆ من زۆر گرنگ بوو، هه‌رچه‌نده من ناتوانم خول بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌توانم وه‌ك هاوكاری زانیارییه‌كان بە ناوبژیوانانی هاوڕێم بڵێمه‌وه و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه‌كان گۆڕانكارییه‌كان بخه‌مه روو”.
وتیشی:” به‌داخه‌وه ئاستی ناوبژیوانی باسكه به قۆناغێکی چه‌ق به‌ستوویی تێپه‌ڕده‌بێت، چونكه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان به شێوازی ئۆنلاین، به‌ڵام به‌داخه‌وه خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شێوازی مه‌یدانی راگیراون یاخود زۆر زۆر كه‌من”.
ناوبژیوانە پله یه‌کەکە‌ی عێراق دەشڵێت:” بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردن و خزمه‌تكردنی یاری باسكه ئه‌بێت به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بیت زانیاری نوێ كۆبكه‌یته‌وه و به‌شداری له‌سه‌رجه‌م ئه‌و خول و كۆنفرانسانه‌ی كه تایبه‌تن به یاری باسكه بکەیت، بۆیه ئامانجی ئێمه زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا پێویستمان به پاڵپشتی و خزمه‌تی زیاتری یاری باسكه هه‌یه”.
شان به‌شانی ناوبژیوانانی كوڕان له‌شاری سلێمانی جیاواز له شاره‌كانی تری كوردستان و عێراق ناوبژیوانێكی كچ له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی كوردستان و عێراق به‌شداره كه له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش خاوه‌نی بڕوانامه‌ی پله یه‌كە و له ئێستاشدا چه‌ندین كچی تر هاتوونه‌ته ناو بواره‌كه‌وه ، چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی خوله‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست بهێنن.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









