“قه‌رزكردن عێراق تووشى گرفتى ئابوورى و هه‌ڵاوسان ده‌كات”

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پرۆژه‌یاساى قه‌رز به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له بودجه‌ى عێراق و دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران په‌سه‌ندكرا، ئابووریناسێكیش ده‌ڵێت: ئه‌م قه‌رزه هه‌ڵاوسان و دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریدا له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى قه‌رز كه بڕه‌كه‌ى 12 ترلیۆن دیناره.
عوسمان محەمەد، ئابووریناس و شارەزا لە كاروباری دارایی بە SNNی راگەیاند: “عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە خاوەنى ئابوورییەكی ناسەقامیگرە، چونكە كەرتە گرنگەكانی وەك: كشتوكاڵ، پیشەسازی و وەبەرهێنان زۆر بەكەمی پشتیان پێبەستراوە، هەموو پشتبەستنێكی عێراق بە فرۆشتنی نه‌وته لە بەدەستخستنی داهات، لەگەڵ ئەوەشدا عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زیاتر %80 ی كاڵا و شمەك و پێداویستیيەكانی لە سەرجەم كەرتەكان لە دەرەوە هاوردە دەكات، ئەمە وایكردووە كە ئابووری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئابوورییەكی شێواو بێت”.
وتیشى: “كاتێك عێراق بۆ خۆی پارەی لەبەردەستدا نییە و قەرز دەكات لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی كەرەستە و كاڵاكانی لەدەرەوە هاوردە دەكات هیچ كارگەیەكی پیشەسازی ناوخۆیی نییە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان ئەمە لە سوودی وڵاتانی دەوروبەرە بە تایبەت توركیا و ئێران، كە هەردوو ئەو وڵاتە ئێستا دراوەكانیان دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، ئەمە وادەكات ئەو هەڵاوسانەی كە لە توركیا و ئێران هەیە هاوردەی بكەین بۆ عێراق و هەرێمی كوردستانیش”.
ئەو شارەزایەی بواری ئابوورى ئەوەشی خستەڕوو: “لە رابردوودا عێراق خاوەنى نەختینەیەكی گەورەی دراو بوو كە بە 80 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرا، بەڵام عێراق دەستیشی بۆ ئه‌و نەختینەیە بردووە، هاوكات لەگەڵ قەرزكردنەكەش ئەمە وایكردووە پارە لەبازاڕ زۆر بێت، بەڵام كاڵا و شمەك كەم بێت دواجار دابەزینی نرخی دینار و هه‌ڵاوسانی نرخی كاڵا و شمەك بەدوای خۆیدا دەهێنێت”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









