وەزارەتی دارایی زیاتر لە 300 ملیۆن دینار بۆ گەرمیان خەرج دەکات

کەلار
SNN- سیروان محەمەد
وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم ژماره‌یه‌ك پرۆژه و داواكارى له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ فه‌رمانگه حكومییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه به‌شێك له پێداویستى و كێشه‌و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
بێستون عه‌بدوڵا له نوسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى به SNNى راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى گه‌رمیان له لایه‌ن چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه داواكارییان ئاراسته كرا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خزمه‌تی باشتر بكه‌ن و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ربكرێت ته‌واوى داواكاریه‌كانیان گه‌یانده وه‌زیرى دارایى.
وتیشى “له لایه‌ن وه‌زیره‌وه ره‌زامه‌ندى دراوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى 10 له‌و داواكارییانه و له داهاتووشدا كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى دیكه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خزمه‌تى به‌رچاو به گه‌رمیان بكه‌ن”.
ئه‌و داواكارییانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بڕیارى له‌باره‌وه داوه بریتین له:
– تەرخانکردنی بڕی 135 ملیۆن دینار بە مەبەستی کڕینی لەشی پلاستیکی مرۆڤ بۆ کۆلێجی پزیشکی زانکۆی گەرمیان.
– خەرج کردنی بڕی 46 ملیۆن و 630 هه‌زار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گەشتوگوزاری گەرمیان بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە ناوچە گەشتیارییەکانی گەرمیان.
– خه‌رجكردنى بڕی 38 ملیۆن و 580 هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان بە مەبەستی کڕینی پێداویستییەکانیان.
– خەرج کردنی بڕی 34 ملیۆن و 730 هه‌زار دینار بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی قایمقامیەتی قەزای کەلار کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەی کەلار سوتێندرا.
– خەرجکردنی بڕی شەش ملیۆن و 680 هەزار دینار بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەی گەرمیان بۆ تاقیکردنەوەکانی ته‌مهیدی.
– دابین کردنی پارەی پێویست بۆ خواردنی زیندانیانى گرتن و گواستنەوەی گەرمیان.
– تەرخانکردنی بڕی 15 ملیۆن دینار بۆ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بۆ ئیفادی کارمەندانی بەشی فریاگوزاری خێرا.
– بەکرێگرتنی سێ کارگوزار بۆ زانکۆی گەرمیان.
– خەرج کردنی بڕی 10 ملیۆن و 800 هەزار دینار بۆ پرۆژەی پەرەپێدانی پاوانی دەستکرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان.
– خەرج کردنی بڕی دوو ملیۆن و 850 هەزار دینار بە مەبەستی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه‌ى ژینگەی گەرمیان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









