
ئیڤانکا ترەمپ
لە میدیاکانی ئەمریکاوە چەندین هەواڵ و زانیاری جیاواز بڵاو بوویەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابدروودا لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو کۆشکی سپی‌دا، بەتایبەتی هاوکارانی دەوری ئیڤانکای کچی دۆناڵد ترەمپ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامهوانییەكان كه له‌نێو كۆشكی سپی دزه‌یان پێكراوه، یاریده‌ده‌رێكی سەرەکی ئیڤانکا تره‌مپ، راوێژکاری پله‌به‌رزی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، له کۆشکی سپی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه.
ئاماژە بەوەكراوە، راوێژكاره‌كه‌ی ئیڤانکا تره‌مپ، هیچ ئاماژه‌یه‌كی تووشبوون به پەتای کۆرۆنای نەبووە، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، له دووره‌وه ئه‌رك و كاره‌كانی رۆژانه‌ی خۆی راپه‌ڕاندووه.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە، دوای ئاشكرا بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه، ئیڤانکا و کوشنەری مێردی، پشکنینان بۆ کراوە، دواتر دەرکەوتووە کە ئه‌وان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نه‌بوون.
ئەمە له كاتێكدایه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داھاتوو د. ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوبەری په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی بۆ نەخۆشییە درمییەکان و ئه‌ندامی تیمی کۆشکی سپی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌گه‌ڵ لیژنەی تەندروستی کۆنگرێس كۆبێته‌وه و لەو دانیشتنەی کۆنگرێس دا، شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت ئاخۆ تره‌مپ و بهرێوهبهرایهتتییهكهی توانیویانه وه‌كوو پێوسیت رووبه‌ڕووی په‌تای كۆڕۆنا ببنه‌وه.
ھەفتەی رابردووش، راگه‌یه‌ندرا 2 كه‌سی دیكه له كۆشكی سپی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، یەکێک له تووشبووه‌كان یاریده‌ده‌رێكی سەرۆکی ئەموریکا بووه، ئەوی دیكه‌شیان یەکێک لە كارمه‌نده‌كانی نووسینگه‌ی جێگری سەرۆک تره‌مپ بوو.بەشی خزمەتگوزاری ئاسایشی کۆشکی سپی پێشتر رایگەیاندبوو كه 11 کەس لە فه‌رمانبه‌رانی پاسەوانەکانی کۆشکی سپی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. تاكوو ئێستا زیاتر لە سێ جار پشكنینی كۆرۆنا بۆ دۆناڵد تره‌مپ و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریكا كراوه، بەپێی ئەنجامەكان تائێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









