لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانیی راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه

پێكدادانى خۆپیشاندهران و هێزه ئهمنییهكان له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ پێنجشهممه لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانیی راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه و رایگهیاند: هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی رێگەپێدراو نییه.
له راگهیهنراوهكه كه كهمێك لهمهوبهر بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی رێگەپێدراو نییە، شێواندنی ئارامی شار و راگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە”.
دهقى راگهیهنراوهكه
ڕاگەیاندراوێک له لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانییەوە
1. هەر کۆبوونەوەو گردبوونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.
2. خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە ڕەواکان لە چواچێوەی یاسادا؛ یەکێکە لە مافە ڕەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.
3. پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەكاندا ڕوماڵی ڕوداوەكان بكەن و ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.
4. پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەک بەدوربگرن.
بڵاوكردنهوهى ئهم بهیاننامهیه لهكاتێكدایه كه بهیانى ئهمڕۆ هێزه ئهمنییهكان و خۆپیشاندهران له شارى سلێمانى پێكدادان لهنێوانیاندا روویدا، هێزه ئهمنییهكان غازى فرمێسكڕژ و ئاویان بهكارهێنا بۆ بڵاوهپێكردنى خۆپیشاندهران.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









