نوێنهرانى كورد له بهغدا چاوهڕێى حكومهتى ههرێمن بۆ رێككهوتن لهسهر بودجه

SNN – عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ ناردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، سەرۆك فراكسیۆنە كوردییەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن گرنگترین كاری حكومەتی هەرێم لەم كاتەدا ناردنی شاند و رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا.
د. جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومهنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “گرنگترین كارێك كە ئەركی ئێستای حكومەتی هەرێمە ئەوەیە كە بە زووی شاندێك رەوانەی بەغدا بكات و لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتنی سیاسی، چونكە هەتا ئەو رێككەوتنە سیاسییە نەیەتە ئاراوە ئێمە پەرلەمانتاران ناتوانین هیچ بكەین، لەكاتێكدا پەرلەمان شوێنی یاسادانانە، بەڵام ئێستا نەریتی عێراق بە شێوەیەكە دەبێت پێشتر رێككەوتنی سیاسی كرابێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی یاسا دەربكرێت و دەنگی پێویست بهێنێت بەتایبەت پرۆژەیاسایەكی وەك بودجە”.
وتیشى: “هەتا لە لایەن هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغداوه نیەتێكی جددی نەبێت بۆ رێككەوتن، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو شەڕی بودجە و مووچە بە ئێمەی پەرلەمانتاران دەكەنەوە و ئێمەش ناتوانین وەك پێویست ئەو ماف و شایستانە داراییانە بەدەستبهێنین كە بەدڵی هاووڵاتییانی هەرێم بێت، بۆیە ناچارین ئەگەر ئەمجارە حكومەتی هەرێم نەیەتە پێشەوە و ئامادەی رێككەوتن نەبێت، دەست بۆ بژاردەی دیكە بهرین كە لە وانەیە بەدڵی هێزە سیاسییەكانی هەرێم نەبێت و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا بێت، چونكە ئێمە خۆمان بە نوێنەری هاووڵاتییانی هەرێم دەزانین نەك نوێنەری حكومەت و حزب”.
ههر لهوبارهیهوه ڤیان سەبری، سەۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومهنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی ئێستا گرنگە و ئەركی ئێمەیە، دەبێت كۆڵنەدەین لە داواكردنی مافی گەلەكەمان، بۆئەوەش دەبێت لایەنە عێراقییەكان لەوە تێبگەن كە پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق مافێكی دەستورییە و بەگوێرەی ماددەی 121 مافی هەرێم دەبێت پارێزراو بێت و نابێت وەك خێر پێمان بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بە گرنگی دەزانین حكومەتی هەرێم شاند بنێرێتە بەغدا، بەڵام دەبێت ئەمجارە دوو شاند بنێرێت شاندێكی سیاسی بۆ رێككەوتن لەگەڵ عێراق، شاندێكی هونەری و تەكنیكی بۆ چوونە ناو وردەكاری چۆنیەتی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی شاند و واژووكردنی ریككەوتن دەربڕیوە و ئەوە حكومەتی عێراقە نایەوێت لەگەڵ هەرێم بگاتە رێككەوتن”.
SNN پەیوەندی بە یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كرد بە مەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی ئەوان لەبارەی ئەو پرسە، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێك بدات.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق له فراكسیۆنى گۆڕان بۆ SNN ئهوهى روونكردنهوه: “تا ئێستا ناردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دیار نییە شاندێكی هەرێم دێنە بەغدا یاخود نا، ناشزانین هەرێم نەوت رادەست دەكات یاخود نا، بۆیە ناكرێت هەرێم هێندە بێباك بێت لە ئاست ئەو پرسە گرنگەدا، دەبوو هەر زوو ئەم پرسەی یەكلابكردایەتەوە و بگەیشتایەتە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









