سه‌رۆككۆمارى عێراق و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سلێمانى كۆبوونه‌وه

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی كرد له شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى له مێرگه‌پان له سلێمانى و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا كراوه و تێیدا هاتووه، “سەرۆکی هەرێم و سەرۆککۆماری عێراق جه‌ختیان له یه‌كڕیزى و ته‌بایى له هه‌رێمی کوردستان كرده‌وه”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا زانیارى زیاتر خراوه‌ته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه‌كراوه، “له کۆبوونەوەکەیاندا باس له پێشهاته سیاسییه‌کانی عێراق کرا و هه‌ردوولا به گرنگییه‌وه جه‌ختیان له پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناکۆکییه‌کان کرده‌وه به ئاراسته‌ی هێنانه‌کایه‌ی ئارامی و ئاوڕدانه‌وه له ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌کان به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه”.
باس لهوهشكراوه، “به بایه‌خه‌وه باس له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی کرا و جه‌ختیان له‌سه‌ر داكۆكی له پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ‌دا کرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و کارکردن بۆ دابینکردنی گوزه‌ران و ته‌ندروستیی هاووڵاتیان، هه‌روەها له‌پێناو تێکشکاندنی پاشماوه‌کانی تیرۆر و سه‌قامگیریی ئه‌منی له هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق دا، سەرەڕای چاره‌سه‌ركردنی کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور، بەتایبەتیش یەكلاكردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرانبەران، لە کۆبوونەوەکە باس له پێویستیی یه‌کڕیزی و خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له عێراق کرا”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌باره‌ى كێشه سیاسه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق جه‌ختیان له یه‌كڕیزى و ته‌بایى له هه‌رێمی کوردستان كرده‌وه، به جۆرێك هه‌موو لایه‌نه‌کان دوور له گرژی و ئاڵۆزی، تواناکانیان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی پێویستیی هاووڵاتیان و دابینكردنی بژێویان و سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی، ته‌رخان بکه‌ن”.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









