وه‌زیرى ناوخۆى عێراق زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى نهێنى له دیاله ئه‌نجامدا

عوسمان غانمى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته پارێزگاى دیاله و دوور له چاوى میدیاكان زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى ناوچه‌كه ئه‌نجامدا.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه له میدیا عێراقى-یه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، “عوسمان غانمى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانى پارێزگاى دیاله‌ى كردووه، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌و پارێزگایه له بنكه‌ى پۆلیسى دیاله ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منى ناوچه‌كه”.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: “كۆبوونه‌وه‌كان به‌شێوه‌ی زنجیره و به‌جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامدراوه، دوور له چاوى میدیاكان”.
سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق بۆ پارێزگاى دیاله له‌كاتێكدایه كه داعش ماوه‌یه‌كى زۆره له عێراق به‌گشتى و له پارێزگاى دیاله به‌تایبه‌تى چالاكبووهتهوه و چالاكى ئه‌نجامده‌دات، له نوێترین رووداویدا دوێنێ شه‌و ئه‌و گروپه له‌نزیك گوندى مه‌نسورى ناوچه‌ى حه‌فته‌غار له سنوورى داقوق بومبێكيان تهقاندووەتەوە به‌ئۆتۆمبێلى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى یه‌كى لیواى 34ى سوپاى عێراق له ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ى به سه‌ختى بریندار بووه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









