جوتیارانى خانه‌قین ساڵانه چاوه‌ڕێى به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه‌ن و داعش ده‌یسووتێنێت

سووتانی دەغڵ و دانی جوتیاران
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو ساڵه له سنوورى خانه‌قین بەتایبەت و ناوچه دابڕێندراوه‌كان بەگشتى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له‌كاتى وه‌رزى دروێنه ئاگر لەبهرههمى دانه‌وێڵه‌ى جوتیاران به‌رده‌درێت و جوتیارێكى خانه‌قینى ده‌ڵێت “له‌كاتێكدا بژێوییان لەسه‌ر به‌رهه‌مى دانهوێڵهكهیانە، به‌ڵام به‌به‌رچاویانه‌وه ده‌سووتێندرێت.
کشانەوەی پێشمەرگە بۆشایی گەورەی دروستکردووە
ئه‌حمه‌د ئه‌یوب دانیشتووى گوندى موباره‌ك له سنوورى خانه‌قین بهSNNى راگه‌یاند: له دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنووره‌كه، هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك له به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر هه‌ر له دانانى بۆمب و گوله هاوه‌ن و ڕفاندن و كوشتن له ئێستاشدا سووتاندنى به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆ.
وتیشى: “ئێمه كه سه‌دان ساڵه له‌م ناوچه‌یه له‌سه‌ر زه‌وى باو و باپیرانمان ده‌ژین، ئێستا گروپه چه‌كداره‌كان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ى كرده‌وه‌كانیانه‌وه ناچارمان بكه‌ن ناوچه‌كه بەجێبهێڵین هه‌روه‌كو چۆن له دوو ساڵى رابردوو ژماره‌یەک گوندى كوردنشینى دیكه‌یان له سنووره‌كه به دانیشتوانه‌كه‌ى چۆڵكرد”.
به ڕۆژو شه‌و ده‌بێ پاسه‌وانى بهرههمهكەمان بین
به‌قسه‌ى خه‌ڵكى گونده‌كان، له وه‌رزى دروێنه جوتیاران و هاووڵاتیانی لادێكانى سنوورى خانه‌قین خه‌ویان نییه و به ڕۆژو شه‌و ده‌بێ پاسه‌وانى به‌رهه‌مه‌كه‌یان بن بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگارى بكه‌ن له سووتان.
ناسیح عه‌لى جوتیارێكى دیكه‌ى سنوورى خانه‌قین بهSNNى راگه‌یاند: وه‌كو هاووڵاتیانى گوندنشین زۆربه‌یان بژێوى ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نم و جۆیهیه كه ساڵانه ده‌یچێنن و چاوه‌ڕێده‌كه‌ن به‌رهه‌مى باشیان ده‌ستبكه‌وێت ئیشوكار و رۆژانه‌ى خۆیانى پێ به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌ڵام له وه‌رزى دروێنه‌دا ماوه‌ى دوو ساڵه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه ئاگر به‌رده‌درێت له به‌رهه‌مه‌كانیان.
زۆربەی بەرهەمی ئەمساڵ بەقەرز چێنراون
وتیشى: “له‌به‌رئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یان سووتێندرا، ئه‌و گه‌نمه‌ى ئه‌مساڵ چاندوویانه زۆربه‌ى به قه‌رز وهدهستیانخستووه ته‌نانه‌ت هێشتا پاره‌ى جووتكردن و كیمیاوى و ئه‌و ده‌رمانانه‌یان نه‌داوه كه له سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌یان خهرجیانكردووه”.
حکومەت دوای رووداوەکە دێت سەرێک دەدات و دواتر دەڕوات
ئه‌و جوتیاره باسیشى له‌وه‌كرد، له ساڵانى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌به‌ر كوردبوونیان ڕاگوێزران بۆ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق و له ئێستاشدا دیسانه‌وه به ڕۆژى ڕووناك له‌لایه‌ن داعشه‌وه په‌لامار ده‌درێن و هیچ هه‌نگاوێكى ئه‌وتۆ لەلایه‌ن حكومه‌ته‌وه نابیندرێت ته‌نها له دواى ڕووداوه‌كان دێنه ناوچه‌كه و هه‌ندێن ده‌سوڕێنه‌وه دواتر ناوچه‌كه جێده‌هێڵن و دیسانه‌وه چه‌كداره‌كان په‌لامار ده‌ده‌نه‌وه.
پێش داعش خانەقین دوای هەرێمی کوردستان ئارامترین ناوچەی عێراق بوو
له‌دواى ڕووخانى رژێمى به‌عس، سنوورى خانه‌قین كه به ته‌واوه‌تى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه‌دا بوو به یه‌كێك له ئارامترین ناوچه‌كان داده‌نرا و به‌مهۆیه‌شه‌وه هه‌زاران هاووڵاتى عه‌ره‌ب ڕوویان له ناوچه‌كه كرد و ئاواره‌ى خانه‌قین بوون، به‌ڵام دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئێستا سنووره‌كه له‌ڕیزى ناوچه زۆر خراپهكاندایه.
ئه‌فسه‌رێكى ئه‌منى له خانه‌قین كه نه‌یویست ناوى بڵابكرێتهوه به SNNى راگه‌یاند: ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه بووهتەهۆى ئه‌وه‌ى گروپه چه‌كداره‌كانى داعش به ئاسانى هاتوچۆ بكه‌ن و له راستیشدا ناوچه‌كه فراوانه بەتایبهتى ناوچه‌كانى نێوان جه‌له‌ولا بۆ خانه‌قین و هه‌روه‌ها خانه‌قین بۆ نه‌فتخانه كه سه‌دان دۆڵ و نشێو ده‌شت و چه‌م و دارستانى تێدایه و به ئاسانى كۆنترۆڵ ناكرێت.
چاره‌سه‌رى سه‌ره‌كى ناردنى هێزى زیاتره
وتیشى: “ئه‌و هێزانهشى له ناوچهكهدان بریتین له لیوایه‌كى سوپاى عێراق، لیوایه‌كى پۆلیسى فیدراڵى و لیوایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ڵام له‌به‌ر فروانى ناوچه‌كه چاره‌سه‌رى سه‌ره‌كى ناردنى هێزى زیاتره و هه‌روه‌ها دابهشكردنیانه له‌نێوان ناوچه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ڕان و پشكنینى ڕۆژانه پێوسته ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له‌مانه‌ش گرنگتر زانیارى هه‌واڵگرى و هاوكارى هاووڵاتیانه”.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌منییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێشتر هێزه‌كانى ئاسایش له سنووره‌كه ڕۆڵى به‌رچاویان هه‌بوو له كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و چاودێریكردنى گروپه چه‌كداره‌كانى سنووره‌كه، ئه‌مه‌ش وایكرد به هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خانه‌قین ناوچه‌یه‌كى زۆر ئارام بێت.
ئه‌حمه‌د ساڵح هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌بى دانیشتووى گوندى ئیسڵاحى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌له‌ولا بهSNNى راگه‌یاند: یه‌كێك له كێشه‌كان نه‌بوونى متمانه‌یه له‌نێوان هێزه عێراقییه‌كان و هاووڵاتیانى ناوچه‌كه، پێشتر كه هێزه كوردییه‌كان له سنووره‌كه بوون له كاتێكدا زانیاری‌یان پێده‌دان ڕاسته‌وخۆ به‌دواداچوونیان ده‌كرد و ئه‌نجامى هه‌بوو.
وتیشى: “به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كان به‌دواداچوونى ئه‌وتۆ ناكه‌ن و زۆرجاریش ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه پێیانده‌درێت، سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كه ئاشكرا ده‌بن ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى ئه‌وانه‌ى بە زانیاری هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه ئێستا هاووڵاتیانیش وه‌كو پێویست هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان ناكه‌ن”.
جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش له سنوورى خانه‌قین گه‌یشتووەته ئاستێك له ئێستادا ڕۆژانه كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن و پێشتر له به‌دواداچوونێكىSNNدا به‌شێك له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووەتەوە كه هاوكاریكردنى گروپه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن به‌شێك له هاووڵاتیانى گونده عهرهبنشینهكانهوه هۆكارى ته‌شه‌نه سه‌ندنه‌وه و جموجۆڵیانه له سنووره‌كه‌دا.
له دوایین كرده‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ش شه‌وى ڕابردوو له سنوورى خانه‌قین لەكاتى دروێنه كردنه دوو جوتیاریان ڕفاند و دواتر ته‌رمه‌كانیان دۆزرانه‌وه كه چه‌ندین گوله به سه‌ریانه‌وه نرابوو، هاوكات تراكتۆر و دهڕاسهیهك و به‌رهه‌مێكى زۆرى دانهویڵهیان له سنوورى گوندى مێخاس و موباره‌ك سووتاند و هه‌ڵهاتن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









