پاش 2 مانگ و نیو ده‌رگاى سه‌نته‌ر و هۆڵه وه‌رزشییه‌كانى هه‌ولێر کرانەوە

هۆڵی لەشجوانی
سه‌نگه‌ر زرار-SNN SPORT
به‌هۆى داخستنى سه‌نته‌ر و هۆڵه‌كانى تایبه‌تمه‌ند به‌وه‌رزش و یارى له‌شجوانى و لهشڕێكى له‌شارى هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌رى زیانى زۆر بهرخاوهنهكانیان كه‌وت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نى دارایی و زیان و كاریگه‌رى خۆشى به‌جێهێشت له‌سه‌ر یاریزانانى یاری له‌شجوانى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ لهشڕێكى خۆیان و وه‌رزشكردن و دابه‌زاندنى كێشیان روویان له‌سه‌نته‌ر و هۆڵه‌كان كردبوو، پاش نزیكه‌ى 2 مانگ و نیو له‌داخستنیان، ئه‌مڕۆ 11ى ئایارى 2020 به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی دوابڕیار له‌سه‌ر كرانه‌وه‌ى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌رى درا كه بۆ رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19) به‌بڕیارى پارێزگاى هه‌ولێر داخرابوون.
له‌باره‌ى چۆنێتى كرانه‌وه‌ى سه‌نته‌ر و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، دانا جومعه حه‌سه‌ن سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى شارى هه‌ولێر له‌یارى له‌شجوانى، له‌لێدوانێكیدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT) وتى:” سه‌ره‌تا رێنماییه‌كان كه‌مێك قورس بوو كه ده‌بوو یاریزان به‌ژماره و كاتژمێرى دیارى كرا‌و و به‌پێى رووبه‌رى شوێنه‌كه بچێته ژووره‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاوتوێى رێنماییه‌كانمان كرد و ئاسانكاریمان تێدا كرد، چونكه له‌ناو مانگى ره‌مه‌زاندا كه‌مێك ئه‌سته‌م ده‌بێت و خه‌ڵك به‌ڕۆژ ناتوانێت و به‌شه‌و دێنه هۆڵه‌كان و 4 تا 5 كاتژمێریان له‌به‌رده‌سته، یاریزانێكى زۆر كه پێشتر له‌كاته جیاوازه‌كانى رۆژدا روویان لههۆڵهكان ده‌كرد، ئێستا هه‌مووى له‌یه‌ك كاتدا دێت، بۆیه رێنمایی ئه‌وه دانراوه كه دیتۆڵ و جهڵ بۆ پاككردنه‌وه‌ى ده‌ست و ئامێره‌كان و زه‌وى شوێنه‌كه به‌كاربهێنرێت و پێوه‌رى گه‌رمى له‌ش-یش دابنرێ تا ئهوكهسانهى روو له‌و شوێنانه ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م ده‌رگاى ده‌ره‌وه دا ده‌ستیان پاكبكه‌نه‌وه و پێوه‌رى گه‌رمى له‌شیان بۆ بكرێ، ئێمه وه‌كو سه‌نته‌ر و هۆڵه‌كان پابه‌ندى ئه‌و رێنمایانه بووینه، به‌ڵام داواكارین له‌گشت خاوه‌ن هۆڵه‌كان و ئه‌و یاریزانه‌ى هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه‌بوو هۆڵه‌كان بكرێته‌وه، با ئه‌وان ئه‌مجاره پابه‌ندبن و هه‌وڵ بده‌ن كه‌مێك دوابكه‌ون له‌یارى كردن و هه‌مووى له‌یه‌ك كاتدا كۆنه‌بنه‌وه، چونكه كاته‌كان زیادكراوه و ده‌توانى له 8ى به‌یانى تا 3ى شه‌و هۆڵ بكه‌یته‌وه و كاته‌كه دیارى كرا‌و نیه، بۆیه پێویسته هاوكارى خۆیان و خاوه‌ن هۆڵه‌كان بن و خۆیان بپارێزن، زۆر ئاساییه كاتژمێر 12 یان 1ى شه‌و بچن بۆ هۆڵه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆڵه‌كان كراوه‌ن و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆش نیه، ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان به‌یه‌كه‌وه بێنه هۆڵه‌كه كه‌لوپه‌له‌كان به‌ش ناكات”.
“لیژنه هه‌یه له‌سه‌ریان ده‌سوڕێته‌وه و لێپێچنهوهى خۆى ده‌كات”
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (ئاخۆ پاش كرانه‌وه‌یان حكومه‌ت چاودێرى هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كان ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ند نه‌بن چ لێپێچینه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌كرێت)؟، دانا جومعه وتى:” چه‌ند رۆژێكى تر لیژنه له‌سه‌ر هۆڵه‌كان ده‌سوڕێته‌وه و ته‌ماشاده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موو پابه‌ندبن و كاره‌كان بهڕێكوپێكى ده‌ڕواو هۆڵه‌كان ده‌پارێزن ئه‌وه بۆ هه‌مووان باشه و به‌پێچه‌وانه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، هه‌ر له‌ڕێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه ئێمه داوا له‌خاوه‌ن هۆڵه‌كان ده‌كه‌ین به‌زووترین كات پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى ته‌ندروستى و مۆڵه‌تى پیشه‌ییان یان نوێكردنه‌وه‌ى، چونكه لیژنه هه‌یه له‌سه‌ریان ده‌سوڕێته‌وه و لێپێچنهوهى خۆى ده‌كات، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌یان مۆڵه‌تیان هه‌یه و به‌شێكى كه‌مى ماوه كه به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن”.
“هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانى قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه”
دواجاریش سه‌باره‌ت به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خاوه‌ن هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كان، وتى:” له‌باره‌ى لێخۆشبوو‌ن له‌پاره‌ى ئاو و كاره‌با و باجى حكومه‌ت تائێستا هیچ شتێكى فه‌رمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، سه‌باره‌ت به‌كرێى هۆڵه‌كان 95%ى خاوه‌ن هۆڵه‌كان كرێچین و تاڕاده‌یه‌ك تووشى كێشه بوونه و به‌شێك له‌خاوه‌ن موڵكه‌كان 25% یان نیوه یان سێ به‌شى پاره‌كه لهههقى خۆى خۆش بووه هه‌یانه داواى هه‌مووى ده‌كات، به‌گشتى هۆڵه‌كان زیانیان زۆر به‌ركه‌وت و پاره‌ى كاره‌با و ئاو و مۆلیده و شوێنه‌كه‌یان كه‌وته‌سه‌ر و هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانى قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه و ئێمه زۆرجار گوێمان له‌وه ده‌بوو كه حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌ر هێڵن تا هه‌وڵ بدرێ لێخۆشبوو‌ن هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بیستوومه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌نها له‌خاوه‌ن ئه‌و شوێنانه خۆش بووه كه موڵكى خۆیه‌تى و ئه‌وه شموڵى كه‌رتى تایبه‌تى نه‌كردووه”.




گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









