
لۆگۆى حكومهتى عێراق و یهكێك له كۆبوونهوهكانى ئهنجوومهنى وهزیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق رەوانەی پەرلەمان نەكراوە بەمەبەستی پەسەندكردنی و كاتێكى زۆریشى پێویسته تاوهكو رهوانه دهكرێت و پهسهند دهكرێت، دهشڵێت: “بەپێی یاسا عێراق پەنا بۆ بودجەی 12ی دەبات”.
ناسر یوسف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “تا ئیستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ پەرلەمان، هاوكات پێدەچێت تا دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەوامبكات، بەهۆی سەری ساڵەوە پشوو رادەگەیهندرێت، دواتریش لەدوای سەری ساڵەوە جارێكی دیكە پشووی پەرلەمان دەستپێدەكات، بۆیە تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی پەرلەمان لەلایەن حكومەتەوە پەسەنددەكرێت و رەوانەی پەرلەمان دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم و دەنگدانی لەسەر دەكرێت بەلایەنی كەم دوو مانگی پێدەچێت”.
وتیشى: “بەپێی یاسا لە حاڵەتی پەسەندنەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەكاتی خۆیدا، ئەوا حكومەت دەتوانێت پەنا بۆ خەرجكردنی بودجەی 12ی ببات، كە بریتییە لە بەردەوامیدان بە خەرجكردنی مووچە و پێداویستی دارایی فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان هاوشێوەی 12 مانگی رابردوو”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی عێراق لهبارهى پشكى كوردهوه لهو بودجهیه ئهوهشى خستهڕوو: “ئەوەی پەیوەندی بە حكومەتی هەرێم و پشكی كوردەوە هەیە لەو بودجەیەی كە خەرجدەكرێت پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەردوولا هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا شاندەكەی هەرێم هێشتا لە بەغدا ماونەتەوە و بەدوای چارەسەرێكی گونجاودا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتن”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









