هۆكارى چوونى پارێزگارى دهۆك له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ توركیا چییه؟

عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك له‌كاتى پێشوازیلێكردنى له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له توركیا وه‌ك به‌شداربوویه‌كى شاندى باڵاى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و شاندى یاوه‌رى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشتنه توركیا، یه‌كێك له ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ش عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆكه، هۆكارى چوونى پارێزگارى دهۆك له‌گه‌ڵ شاندى فه‌رمى عێراق له‌ڕووى سیاسییه‌وه جێگه‌ى سه‌رنجه.
هیوا سه‌ید سه‌لیم، چاودێرى سیاسى و شاره‌زا له كاروبارى توركیا له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و شاندى یاوه‌رى پرسى ئه‌منییه به دیاریكراویش پرسى: په‌كه‌كه، گرژییه‌كانى سه‌ر سنوور و رێككه‌وتننامه‌ى شنگال، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه خۆیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه پێشتر له كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌دا، توركیا فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى شنگال به چۆڵكردنى ئه‌و قه‌زایه له هێزه نزیكه‌كانى په‌كه‌كه كۆتایی بێت، به دڵنیایشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شنگال هاوسنووره له‌گه‌ڵ پارێزگاى دهۆك، به بۆچوونى ئێمه چوونى عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك په‌یوه‌ندى به‌و پرسه‌وه هه‌یه”.
وتیشى: “یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كانى چوونى پارێزگارى دهۆك كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى نوێیه له‌نێوان عێراق و توركیا، ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش له سنوورى پارێزگاى دهۆكه، له‌به‌ر ئه‌وه پارێزگارى دهۆك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه ده‌كرێت له‌نێوان عێراق و توركیا بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه‌یه”.
عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك یه‌كێكه له ئه‌ندامانى شاندى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى بۆ وڵاتى توركیا، هاوشان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و چه‌ند وه‌زیر و به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









