لیژنەی دارایی پهرلهمانى كوردستان پێشنیارى كهمكردنهوهى باج دهكات

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق
SNN ـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر به دۆلاری ئەمریكی و كاریگەرییەكانی لهسهر گرانبوونی بازاڕ و گفتوگۆكردن لەسەر رێژەی باج، ئەمڕۆ سێشەممه لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پهرلهمانى كوردستان کۆبوونەوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “له كۆبوونهوهى ئهمڕۆماندا تاوتوێ پرسی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر به دۆلاری ئەمریكی و كاریگەرییەكانی لهسهر گرانبوونی نرخهكان له بازاڕدا كرا و گفتوگۆمانكرد لەسەر رێژەی باج، سەبارهت به پرسی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر به دۆلاری ئەمریكی گفتوگۆی ورد كرا، لیژنەكه پێمانوابوو لهو بڕیارهى بانكی ناوهندی عێراقدا رەچاوی چینی هەژاران نەكراوه، چونكه بههۆی ئهو بڕیارهوه زیانییان بەردەكەوێت”.
وتیشی: “لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا لیژنەكه پێشنیازی ئهوهمانكرد، لەبەرئەوەی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی داهاتی حكومەت خۆی دەگونجێنێت بۆ پێدانی مووچەی مانگانە و گرانبوونی بازاڕ دەبێت بیر لە پێداچوونەوە بەسیستمی وەرگرتنی باجدا بكرێت، بەشێوەیەك لهڕێگەی كەمكردنەوەی باجهوه هاوسەنگی بازاڕ رابگیرێت، تاوەكو چینی هەژارانیش توانای بازاڕكردنییان هەبێت”.
وتیشى: “له كۆبوونەوەكهدا چەند پێشنیازێك گفتوگۆی لەسەر كرا لهوانه، كەمكردنەوەی باج لەسەر خۆراك و كەلوپەلی رۆژانەی هاووڵاتییان و چاودێریكردنی وردی بازاڕ لەلایەن وەزارەتی بازرگانییهوه بۆئەوەی رێگە لە بەرزبوونەوەی نرخ بگرن، رێگهنهدان به بهرزبوونهوهى نرخی سووتەمەنی، ئهمه سهرهڕاى ئهوهى پێشنیاركرا، هەریەك لە وەزارەتەكانی: شارەوانی، گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی بایەخى زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی بدهن”.
سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: “له كۆبوونهوهكهدا لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پاڵپشتیی خۆیان بۆ گفتوگۆكانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایهتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بەغدا دهربڕى بۆ بەدەستهێنان و چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان لە پرۆژەیاساى بودجەی ساڵی 2021 و یاسای قەرز”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








