“پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 ده‌توانێت هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى دارایی”

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی و عێراق بودجه بنێرێت ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى دارايى، ده‌شڵێت: “تاكه شتێك كه قابیلى رێككه‌وتن له‌سه‌ر كردن نییه ئه‌وه‌یه هه‌رێم له‌برى نه‌وت داهاتى نه‌وت راده‌ستبكات”.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنییدا رایگه‌یاند: “شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، گفتوگۆى ورد و دوورودرێژیان له‌باره‌ى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم كردووه، پشوودرێژى سه‌رۆكى شانده‌كه به‌ڕاستى جێگه‌ى رێزه”.
وتیشى: “به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌سه‌ر پشكى كورد له بودجه‌دا كراوه له‌سه‌رده‌مى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق پشكى كورد به 12.67 دیاریكراوه، كه یه‌كسانه به 13 ترلیۆن و 500 ملیار دینار، به‌گوێره‌ى خه‌رجییه راستهقینهكانيش نزیكده‌بێته‌وه له 14 بۆ 15 ترلیۆن دینارى پێشبینیكراو، كه‌واته به‌لانى كه‌مه‌وه به‌پێى پرۆژه یاساى بودجه 11 بۆ 12 ترلیۆن دینار ده‌نێردرێت، ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كى زۆره، من پێموایه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق ته‌نانه‌ت 10 ترلیۆنیش بنێرێت دۆخى دارایی هه‌رێم ده‌بووژێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌مى زێڕین، چونكه ئه‌م پاره‌يه جگه له‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى پاره‌ى مووچه و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و پرۆژه وه‌ستاوه‌كان ده‌كات، ده‌توانێت به‌و داهاته‌ى كه له ناوخۆشدا به‌ده‌ستدێت دۆخى دارایی هه‌رێم به‌ره‌وپێشه‌وه ببرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداوه باسى له‌وه‌شكرد: “له ئێستادا حكومه‌تى عێراق و كۆمپانیاى سۆمۆ داواى راده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك داهاته‌كه‌ى، له‌به‌ر ئه‌وه رازینه‌بوونى هه‌رێم به راده‌ستكردنى نه‌وت، تاكه شته كه قابیلى قبوڵكردن نییه له عێراق”.
به وته‌ى شیروان میرزا، “له چوارچێوه‌ى بانگه‌شه‌ى پێشوه‌خته‌ى هه‌ڵبژاردندا هێزه سیاسییه‌كانى عێراق كێشه بۆ پشكى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌و هێزانه بڵێن: پێویسته هه‌رێم له‌برى 250 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه پێویسته 450 هه‌زار یان سه‌رجه‌مى نه‌وت راده‌ستبكات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “دانانى باج له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به ئاسانى له په‌رله‌مانى عێراق تێناپه‌ڕێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









