بۆ داخستنی سنوورەكان چاوەڕێی بڕیاری حكومەتی هەرێم دەكرێت

ههردوو دهروازهى سنوورى حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN- بریار محەمەد
وتەبێژی مەزری نێودەوڵەتی ئیبراهم خەلیل رایدەگەیەنێت تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكمان بۆ پرسی داخستنی دەروازە سنوورییەکان بەدەست نەگەیشتووە هەر بریارێكیش لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بێت ئێمە وەكو ئیدارەی مەرز پێوەی پابەند دەبین.
كامی كەمال، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، بە SNNی راگەیاند: لەبارەی داخستنی مەرزی ئیبراهیم خەلیلەوە بەهۆی رێگریكردن لەو ڤایرۆسە تازەیەی لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە ئێمە هیچ بڕیارێکمان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەدەستنەگەیشتووە.
وتیشی “هەركاتێک و هەر بڕیارێك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بگاتە دەستمان بۆ هەر مەبەستێك بێت ئێمە وەكو ئیدارەی مەزری ئیبراهیم خەلیل پێوەی پابەند دەبین، بەڵام ئێمە ئێستاش وەكو پێشتر رێكارەكانی خۆپارێزیمان توندوتۆڵە و رەنگە لە داهاتوو لە پێناو بەرژەوەندی گشتی رێكارەكانی خۆپارێزی زیاتر توند بكرێن هەموو ئەوانەش لە پێناو سەلامەتی گیانی هاونشتیمانیانمان دەبێت”.
لای خۆشییەوە دكتۆر ئاسۆ حەوێزی بەSNNی راگەیاند: بۆ مەسەلەی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسەی لە بەریتانیاوە بڵاوبووەتەوە ئێمە هەر بڕیاریك لەلایەن عێراقەوە دەربچێت پێوەی پابەند دەبین، رێكارەكانیش توندتر دەكرێنەوە بەمەبەستی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە.
حكومەتی عێراق لە چوارچێوەی بڕیارەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو ڤایرۆسەی لە وڵاتی بەریتانیا سەریهەڵداوە بڕیاریداوە گشتەكانی بۆ هەریەكە لەو وڵاتـانی بەریتانیا، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵەندا، بەلجیكا، ئێران، ژاپۆن رابرگێت و هەر كەسێكیش لەو وڵاتانە هاتبێتەوە بۆماوەی 14رۆژ دەخرێتە كەرنتینەی زۆرە ملێ.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









