لە ماوەی ئەساڵدا لە سنووری هەولێر زیاتر لە 10 هەزار تاوان ئەنجامدراوە

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر
SNN- بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاماری کار و چالاكییەكانی ساڵی 2020ی ڕاگەیاند و لەماوەی ئەمساڵدا لەكۆی 10 هەزار و 681 تاوان، 9 هەزار و 846 یان ئاشكرا كراون كە 65 تاوانیان كووشتنبووە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەمشەو چوارشەممە رایگەیاند “تاوانە جۆراوجۆرەكان 10 هەزار و 681 تاوان بوون و لە کۆی هەموویان 9 هەزار و846 تاوان ئاشكرا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان كۆتاییهاتووە، كە دەكاتە زیاتر لە 92٪.
لەبارەی تاوانەكانی كوشتن راشیگەیاند لە 2020 دا لە هەولێر و دەوروبەری 65 تاوانی كوشتن ئەنجامدراون كە ساڵی ڕابردوو 73 تاوان بووە واتە ڕێژەكەی كەمتر بووە، لەكۆی تاوانەكانی ئەمساڵیش 61 تاوانیان كەیسەكانیان یەكلابوونەتەوە و تۆمەتبارەكان دەستگیركراون و كۆتایی هاتووە كە دەكاتە رێژەی 94٪ هەروەها 183 تۆمەتباریش كە لەشارەكانی تری عیراق و هەرێمی كوردستانەوە هاتوونەتە هەولێر، دوای دەستگیركردنیان گەڕێندراونەتەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.
وتیشی: “هێزەكانی پۆلیسی هەولێر 4301 تۆمەتباریان دەستگیركردووە، تۆمەتبار هەبووە چەندین ساڵە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە، ئەمساڵ دەستگیركراوە، کە یەكێك لەوانە 11 ساڵ پێش ئێستا فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
لەبارەی ڕووداوەکانی تەقەكردن وتی: “بەدواداچوونی تەواومان كردووە و 32 حاڵەتی تەقەكردن هەبووە كە 29 كەسمان بەهۆیەوە دەستگیركردووە و تەنها 3 حاڵەت ماوە، هەروەها هەزار و 105 سواڵكەرمان دەستگیركردووە، 2497 نێرگەلە لەكاتی كەرەنتینە لەشوێنە گشتییەكان دەستی بەسەرداگیراوە و لەنێو براوە، 45 تەن دەرمانی ماوە بەسەرچوو و ساختە لەنێو براون، 112 شوێنی زێدەڕۆیش لەسەر موڵكی گشتی تێكدراون، هاوكات 98 ئۆتۆمبێل كە نمایشیان كردووە دەستی بەسەردا گیراوە و 265 سەرپێچیكاریش دەستگیركراون، 1302 شوێنیش داخراون بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









