ماستەرپلانی مه‌رزى په‌روێزخان ئامادەیە و رەزامەندی حکومەتی ماوە

مەرزی پەروێزخان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
بریاره له داهاتوویه‌كى نزیكدا ئیشوكاره‌كانى مه‌رزى په‌روێزخان له گه‌رمیان رێكبخرێته‌وه و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیش ئه‌نجامبدرێت، هاوكات رێكاره‌كان بۆ رێگرى له كارى نایاسایى له مه‌رزه‌كه تووند تر ده‌كرێن.
به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه بینینى ره‌وشى مه‌رزه‌كه و كێشه و گرفته‌كانى و هه‌نگاونان به ئاراسته‌ى باشتركردنى ئیشوكاره‌كان، ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان به یاوه‌رى شاندێك له كاربه‌ده‌ستانى ناوچه‌كه سه‌ردانى ئه‌و مهرزهى كرد و دواتر جه‌لال شێخ نورى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ مه‌رزى په‌روێزخان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌شتیارى مه‌رزه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌موو كێشه و گرفته‌كان خراونه‌ته به‌رباس بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رێگا چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆ بدۆزنه‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وەی ببه‌ن.
وتیشى: “له سه‌ردانه‌كه چه‌ند ته‌وه‌ر خراوه‌ته به‌ر باس له‌وانه، لایه‌نى ده‌ستپاكى هه‌یه، هه‌ماهه‌نگى فهرمانگهكانى ناو مه‌رزه‌كه، كێشه‌ى شۆفێرانى سنوورى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، به جۆرێك پێشتر گەلێك داواكارى دراوه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌شێك له داوكارى شۆفێره‌كان چاره‌سه‌ركراون ئه‌وانه‌شى په‌یوه‌ندییان به‌ئێرانه‌وه هه‌یه چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئێران ده‌كه‌ین”.
جه‌لال شێخ نورى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له باره‌ى لایه‌نى ده‌سپاكییه‌وه له مه‌رزه‌كه پیش‌تر تێبینى زۆر هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا كه‌متره و هه‌وڵده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى مه‌رزه‌كه كارى له‌سه‌ر بكه‌ن له مه‌ودوا به شێوه‌یه‌كى وردتر له‌لایه‌ن سەرپەرشتیارى مه‌رزه‌كه و ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه چاودێرى ده‌كرێت.
لەئێستادا ماسته‌ر پلانى مه‌رزه‌كه له وه‌زاره‌تی شارەوانییە و چاوهڕێدهكرێ په‌سه‌ند بكرێت، دواى ره‌زامه‌ندى حكومه‌ت ئه‌وكات هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو قیرتاوكردن و پرۆژه‌كانى دیكه‌ى نێو مه‌رزه‌كه ده‌ستپێده‌كات كه حاڵى حازر 250 دۆنم رووبه‌رى مه‌رزه‌كه فراوانتر كراوه‌ته‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








