
SYLVAIN LEFEVRE
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: زیاتر لە 100 جۆری پێکوتەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەشەیان پێدەدرێت.
مارگەرێت هاریس وتەبێژی رێکخراوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “زانایان گرفتیان لەگەڵ رەفتاری ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە کە فریودەرە، هەوڵەکانیش بۆ بەرهەمهێنانی پێکوتەیەکی گونجاو دژ بە کۆرۆنا بەردەوامە”.
هاریس ئاماژەی بەوەکردووە: “لە نێو ئەو پێکوتانەی کە زانایانی جیهان بەرهەمی دەهێنن پێنج بۆ شەش پێکوتەیان ئەنجامی ئومێدبەخشی هەیە”.
سەبارەت بەو دەرمانانەی چەند وڵاتێک بە مەبەستی چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بەکاریدەهێنن، هاریس رایگەیاند: “پێویستە وڵاتان ئامار و زانیاری لەبارەی تاقیکردنەوەی دەرمانەکانەوە بە رێکخراوەکەمان بدەن تا دڵنیابینەوە لە کاریگەری دەرمانەکان”.
لە جیهاندا زیاتر لە چوار ملیۆن و 200 هەزار حاڵەتی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس چاکبوونەتەوە و زیاتر لە 200 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









