بەهۆی هێنانی کیسێکی خوێنهەڵگرتنەوە، ژیانی تووشبووانی تالاسیمیا لە مەترسیدایە

SNN- بڕیار محەمەد
بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵەی تالاسیمیا لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت “بەهۆی خراپی كیسی خوێنەوە تووشبووانی تالاسیمیا لە مەترسیدایەوە پێویستە كیسەكانی خوێن وەكو پێشتر لێ بكرێتەوە.
سروە جەباریی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی تالاسیمیا، بە SNNی راگەیاند:ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە جۆرە كیسێكی هەڵگرتنی خوێن هێندراوە بۆ سەنتەری خوێن، ئەو جۆرە كیسە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا بۆتە کێشە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا بۆتەکێشە بەشێكی زۆریش لە تووشبووان ژیانیان كەوتۆتە مەترسییەوە، هیوادارین وەزارەتی تەندروستی و سەنتەری خوێن چارەسەری کێشەکەمان بۆبكەن.
وتیشی “هەموو ساڵێك دوومانگ جارێك تووشبووانی تالاسیمیا تووشی ئەو كێشەیە دەبن، بەهۆیەشەوە چەندان تووشبوو تووشی نەخۆشی تر بوون وەک گورچیلە و نەخۆشی و دڵ بوون بەشێکی زۆریشیان لە كاتی تێكردنی خوێن تووشی بوورانەوە و هەستیاری دەبن”.
لەبارەی كێشەی دەرمانیشەوە ئاماژەی بەوەكرد: كێشەی سەرەكیی تووشبووانی تالاسیمیا لەسەرەتاوە دەرمانی سویسریی و پاشان دەرمانی هیندیی بۆ تووشبووان دابین دەكرا، ئێستاش دەرمانەكە ئێرانییە و كوالێتییەكەی زۆر خراپە.
بەپێی ئاماری سەنتەری تالاسیمیا، لە هەرێمی كوردستان، زیاتر سێ هەزار و 600 تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا هەیە، كە مانگانە پێویستییان بە دەرمان و تێكردنی خوێن هەیە، ئەو پێداویستیانە هەتاوەكو ئێستا، لەلایەن سەنتەری تالاسیمیا و بە پارەی خێرخوازان بۆ ئەو نەخۆشانە دابین دەكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









