“كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بە ئاسانی تێناپەڕێت”

دۆلار و دینار
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات ئەو پشكەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم دیاریكراوە ئەگەر وەك خۆی جێبەجێبكریت كارێكی باشە بەڵام بە مەرجێك بتواندرێت لە پەرلەمان تێپەڕێندرێت چونكە هێشتاش گەرەنتی نییە بۆ دەنگدان بەو بڕگەومادانەی كە پەیوەندی بە پشكی كوردەوە هەیە، هەروەك دەنگدانیش بە كەمكردنەوەی مووچە و بەرزركدنەوەی نرخی دۆلار بە ئاسانی تێناپەرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕێككەوتنی لەسەر كراوە وەك پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بریتیە لە %12.67 ئەوەش هەرچەندە هێشتا پشكی ڕاستەقینەی كود نییە بەڵام ئەگەر ئەوەش وەك خۆی جێبەجێبكرێت هەر باشە، چونكە هێتا گەرەنتییەكی ئەوتۆ نییە كە لەپەرلەمان ئەو بڕگە و مادانەی پەیوەندییان بە پشكی هەرێمەوە هەیە دەن دەهێنن یان نا.
ئاماژەی بەوشكرد، مانەوەی ئەو ماوە زۆرەی شاندی كوردی و پێداگیری جێگری سەرۆكی حكومەت وەك سەرۆكی شاندەكە ڕۆڵ و كاریگەری خۆی هەبوو كە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا نەگەنە بنبەست، بەڵام هێشتا پێویستمان بەوە هەیە لەڕووی سیاسی و تەكنیكیشەوە زیاتر وردەكاری لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدرێت لەبارەی دیاریكردنی بڕی پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەروەها بڕیاری بەرزركدنەوەی نرخی دۆلار بارگرانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی عێراق دروستكردووە، چونكە بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار هاووڵاتی ئاسایی زیانی پێدەگات و بە كەمكردنەوەی مووچەش فەرمانبەران زیانیان پێدەگات ئەمە وادەكات ئەو بڕەگەو مادانەشی پەیوەندییان بەو بابەتانەوە هەیە نەتواندرێت بە ئاستنی لەپەرلەمان دەنگیان لەسەر بدرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









