لە گەرمیان نرخی کاڵاو شمەک بە رێژەی %15 بەرزبدەبێتەوە

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار له به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى بووه‌ته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ له بازاره‌كاندا به رێژه‌ى 15 له سه‌د، بۆ هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن زیانى زۆره چونكه داهاتییان به پاره‌ى عێراقییه.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو و ناجێگرى نرخه‌كه‌ى له ئێستادا بووه‌ته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئه‌و شتومهكانهى به پاره‌ى عێراقى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
وتیشى “داواكاندارهكان و فرۆشیاران به دراوى دۆلار مامه‌ڵه ده‌كه‌ن بۆیه له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌ى شتومه‌كه‌كان بۆ بازرگانان ناچارن پاره‌كانیان بگۆڕنه‌وه بۆ دۆلار و به‌وشێوه‌یه ئه‌و شتومهكانهى پیش‌تر هێناویانه به زیان به‌سه‌ریاندا شكاوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا ناچارن نرخ زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تووشى زیان نه‌بن”.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: بۆ ئه‌و شتومهكانهشى هه‌ر به دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت هیچ زیانێك نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆ نموونه كڕین و فرۆشتنى مۆبایل هه‌ر به دۆلار بووه، بۆیه پێشتر نرخه‌كان چۆن بوون ئێستا هه‌روایه.
به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى گه‌رمیان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، به پێى ئه‌و چاودێرى و گه‌ڕان و پشكنینانه‌ى كردویانه بۆیان ده‌ركه‌وتووه نرخى شتومه‌كه‌كان له بازاردا نزیكه‌ى 15 له سه‌د به‌رزبوونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه ناتوانن هیچ لێپرسینه‌وه و لێپێچینهوهیهكى ئه‌وتۆ بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رێگه‌ى لیژنه‌كانه‌وه چاودێرى به‌رده‌وامى بازاره‌كان ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك نرخى زۆر زیادكردبێت تووشى سزاى ده‌كه‌نه‌وه.
وریاد ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى شارى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: ئه‌و بارودۆخه‌ى به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له بازاره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه زیانى زۆرى بۆ هاووڵاتییان و به تایبه‌تى مووچه خۆران هه‌یه، چونكه ئه‌وانه داهاتیان به دینارى عێراقییه‌و هیچ زیادنه‌بووه كه‌چى له‌به‌رامبه‌ردا كاڵا‌و شتومه‌كه‌كان به‌رزبوونه‌ته‌وه.
وتیشى “له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كڵاو شتومه‌ك هاووڵاتییان وه‌كو پێشووتر بازاركردن ناكه‌ن یان رێژه‌ى به‌كاربردنیان كه‌مكردوه‌ته‌وه و زیاتر پێداویستى سه‌ره‌كى رۆژانه ده‌كڕن هه‌مووان چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ن بارودۆخه‌كه ئاسایى بێته‌وه و بگه‌رێته‌وه دۆخى پێشووترى”.
به پێى به‌دواداچوونه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كاریگه‌رى زۆرى له بازار‌و كڕین و فرۆشتن كردووه به شێوه‌یه‌ك پێشانگاكانى ئۆتۆمبێل وه‌كو خۆیان ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كى زۆر وه‌ستاوه و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى ئه‌وتۆ ناكه‌ن. له‌به‌ر یاریكردنى نرخى دۆلاریش به شێوه‌یه‌كى گشتى هاووڵاتییان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بارودۆخه‌كه بگه‌رێته‌وه پێشتر.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








