وێنه: له خولى نایابى كوردستان یانه‌ى نه‌ورۆز تامى سێیه‌م شكستی له‌سه‌ریه‌كى كرد

دیمەنێک لە یاری نەورۆز و پێشمەرگەی هەولێر فۆتۆ: ئەردەڵان محەمەد
ئه‌ردەڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌میانه‌ى كێبڕكێكانى هه‌فته‌ى سێیه‌مى خولى نایابی كوردستان یانه‌ى نه‌ورۆز نه‌یتوانیوه تامى بردنه‌وه بكات و تووشی سێیه‌م دۆڕاندن ده‌بێته‌وه.
له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌و لهركابهرییهكانى كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م یانه‌ى نه‌ورۆز له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا میواندارى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرى كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى یاریه‌كه و له‌یه‌كێك لههێرشهكانى یانه‌ى میوان ئامانج ئه‌كره‌م له خوله‌كى 2گۆڵی یه‌كه‌مى تۆمار كرد.
دواى ئه‌و گۆڵه یانه‌ى پێشمه‌رگه باشتر ده‌ركه‌وتنه‌وه و لهئاكامى یهكێكێتر له هێرشه‌كان عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست له‌خوله‌كى 38گۆڵى دووه‌مى یانه‌كه‌ى تۆمار كرد.
یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایى ئه‌م گێمه ده‌رۆیشت، به‌ڵام گۆڵێكیترى به‌خۆیه‌وه بینى كاتێك ئاراس مسته‌فا له‌خوله‌كى 45 گۆڵى یه‌كه‌می نه‌ورۆزی تۆمار كرد.
گێمى دووه‌م یانه‌ى نه‌ورۆز سه‌ره‌ڕاى یاریكردنى به10 یاریزانه‌وه دواى كرانه ده‌ره‌وه‌ى دیار عه‌لى به‌كارتى سوور، به‌ڵام به‌ته‌واوى باڵاده‌ستى خۆی پیشانى میوانه‌كه‌یدا و زۆرترین هێرشی كرده سه‌ر گۆڵى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست له‌خوله‌كى 70گۆڵى دووه‌مى خۆی‌و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرى تۆماركرد.
یانه‌ى نه‌ورۆز لههێرشهكانى به‌رده‌وام بوو، هه‌رچه‌نده ئاسۆ رۆسته‌م له‌خوله‌كى 77یانه‌ى نه‌ورۆزى كرده خاوه‌نى گۆڵى دووه‌م، به‌ڵام نه‌بووه فریاد ره‌سی یانه‌كه كه له‌شكست رزگارى ببێت.
لهكۆتاییداو دواى سێ خولهك كاتى زیادكراو ناوبژیوان فیكه‌ى كۆتایی یاریه‌كه‌ى لێداو به3گۆڵ به‌رامبه‌ر به2گۆڵ ئه‌نجامه‌كه به‌سوودی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كۆتایى هات.
رێكان رزگار یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز له‌سه‌ر شكسته‌كه وتى:” سه‌ره‌ڕاى باشترین یاریكردنمان له دوو یارى رابردوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه نه‌بووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرترین كات ده‌گه‌یشتینه سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌مان و دوو گۆڵیش تۆمار بكه‌ین، به‌ڵام نه‌مانتوانى یانه‌كه‌مان له دۆڕاندن رزگاربكه‌ین هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یارییه‌كانى داهاتوو قه‌ره‌بووى ئه‌م ئه‌نجامانه بكه‌ینه‌وه”.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌میر بابۆ راهێنه‌رى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” دوو ئامانجمان هه‌یه ئه‌مساڵ له خوله‌كه یه‌كه‌م چۆن بتوانین سه‌ركه‌وین له‌م قۆناغه‌دا، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ى كه یارییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان بیرچێت كه یانه‌ى نه‌ورۆزیش یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانى كوردستان به تایبه‌تی له هێڵى ناوه‌ڕاست و هێرشبردندا، بۆیه هه‌ر كاتێك هێڵى ناوه‌ندى نه‌ورۆز باش بێت هێرشبه‌ره‌كان زیاتر به‌هێز ده‌بن، به‌ڵام ئێمه توانییمان هێڵى ناوه‌ندییان كۆنترۆڵ بكه‌ین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین”.
به‌و دۆڕاندنه یانه‌ى نه‌ورۆز تائێستا هیچ خاڵێكى كۆنهكردووەتهوه و تامى سێ شكستى كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌سێ بردنه‌وه له‌سه‌رو ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









