
سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN–
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “باسێکی وا هەیە پێش جەژنی رەمەزان حکومەتی بەغدا مووچەی مانگێکی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت”.
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: لە کۆبوونەوەیەکدا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی ئەوەی کردووە کە مووچەیەک پێش جەژنی رەمەزان دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
وتیشی: “هێشتا یەکلانەبۆتەوە و دڵنیایی نییە لەم قسەیە، بەڵام قسەیەکی وای کردووە و چاوەڕێین بزانین ئەو بەڵێنە دەبرێتە سەر یاخود نا”.
حکوومەتی فیدراڵی بەپێی نووسراوی (1638) لە 19/3/2018 فەرمانی خەرجکردنی بڕی 453 ملیار دیناری بۆ شایستەی دارایی گشت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەرکردووە.
هەرچەندە زیاتر لە 1 ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەر لەهەرێمی کوردستان مووچەخۆرن، بەڵام بەغدا مووچە بۆ 682 هەزار فەرمانبەر دەنێرێت.
هاوکات شیروان میرزا پەرلەمانتار لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند “هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بەغدا دەکات وەڵام بدرێتەوە و لەگەڵ گەیشتنی وەڵامی ئەوان بۆ پێشنیازەکانی هەرێم، شاندی حکومەتی هەرێم دەچنەوە بەغدا.
میرزا وتیشی: “هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە بەهەموو شێوەیەک نەوتی فرۆشراوی خۆی رادەستی بەغدا بکات و هیوایەک هەیە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی بێتە ئاراوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









