وێنه:له خولی نایابی فوتساڵی كچان یانه‌كانی ئه‌فرۆدێت و ئافره‌تانی دهۆك سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌ن.

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له یاریگاكانی كوردستان ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدرا و له شاری سلێمانیش دوو یاری به‌ڕێوه‌چوو.
له شاری سلێمانی یانه‌ی ئه‌فرۆدێت توانی به ئاسانی له میوانه‌كه‌ی بباته‌وه و سیروانی نوێی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو تووشی دۆڕاندن بوویه‌وه.
له یه‌كه‌م یاریدا كچانی ئه‌فرۆدێت میوانداری كچانی چوارقوڕنه-یان كرد، به‌درێژایی هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه كچانی ئه‌فرۆدێت باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیشیان یاریه‌كه به ئه‌نجامی (7-3)گۆڵ به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێ‌بێنن و سه‌ركه‌وتنێكی تر تۆمار بكه‌ن.
كاروان زیره‌ك راهێنه‌ری كچانی ئه‌فرۆدێت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” به‌دڵنیاییه‌وه له ئاستی تیپه‌كه‌م و یاریزانه‌كانم رازیم، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌نده توانای تیپه‌كه‌مانه كه به‌م پێكهاته‌یه‌وه یاری بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی یانه‌كه‌مان له رووی داراییه‌وه زۆر خراپه و ناتوانین یاریزانی زۆر به ئه‌زموون بهێنین”.
له دووه‌م یاریدا یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی كاتێك كچانی سیروانی نوێ میوانداری ئافره‌تانی دهۆكی كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یاریه‌كه تا فیكه‌ی كۆتایی ناوبژیوان یاریزانانی هه‌ردوو یانه ئاستێكی به‌هێزیان پیشاندا به‌جۆرێك گۆڵ به گۆڵ وه‌ڵامی یه‌كتریان ده‌دایه‌وه، تا دوو خولهك پێش ته‌وابوونی یاریه‌كه‌ش هه‌ردوو یانه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، به‌ڵام پێش ته‌واوبوونی فیكه‌ی كۆتایی ناوبژیوان، یانه‌ی میوان توانی گۆڵی پێنجه‌م و سه‌ركه‌وتن تۆماربكات.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ به‌سوودی یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر كۆتایی هات و به ته‌نیاش له‌سه‌رو ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د حسێن راهێنه‌ری ئافره‌تانی دهۆك رایگه‌یاند:” سوپاس بۆ خوا یاری دوای یاری ئاستی تیپه‌كه‌مان به‌هێزتر ده‌بێت و زیاتر به‌ره‌و نازناوه‌كه ده‌ڕۆین و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌م زنجیره سه‌ركه‌وتنانه به‌رده‌وامبین بۆ یارییه‌كانی داهاتوومان بۆ ئه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌رز بكه‌ینه‌وه بۆ خۆمان و یانه‌كه‌مان و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی پارێزگای دهۆك”.
ئەنجامی یارییەکانی تر:
ره‌واندوز 1-2 ئافره‌تانی هه‌ولێر
شێخان 1-7 ته‌ناهی
ریزیه‌ندی یانه‌كانی خوله‌كه دوای ته‌وابوونی هه‌فته‌ی شه‌شه‌م:
ئافره‌تانی دهۆك 18خاڵ
چۆمان 12خاڵ
ته‌ناهی 10خاڵ
سیروانی نوێ 9خاڵ
ئه‌فرۆدێت 9خاڵ
ئافره‌تانی هه‌ولێر 7خاڵ
چوارقوڕنه 4خاڵ
ئاكرێ 3خاڵ
ره‌واندوز 1خاڵ
شێخان 0

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









