قایمقامی هەڵەبجە، “ئەگەر لامەركەزی جارێك بۆ سلێمانی باش بێت بۆ ئێمە دووجار باشە”

ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە
هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی پرسی لامەركەزی ئیداری دارایی لە سنوری پارێزگای سلێمانی چڕكراونەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەگەر لامەركەزی جارێك بۆ سلێمانی باش بێت بۆ ئێمە دووجار باش ئەبێت، چونكە ئێمە پارێزگایەكی نوێین و زۆر پێویستمان بە دەستەڵاتی زیاتر هەیە بۆ سەر پێخستنی ئیدارەی پارێزگاكەمان.
نوخشە ناسیح، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: وەك ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پشتگیری تەواو لە پرسی جێبەجێكردنی لامەركەزی دەكەین، هەر لەو چوارچێوەیەشدا پشتگیری تەواو لە رەشنوسی ئەو پرۆژەیاسایە دەكەین كە لە ئێستادا لیژنەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی ئامادەركردنین چونكە لەبەرژەوەندی هەمولایەكدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر جێبەجێكردنی لامەركەزی جارێك بۆ سلێمانی بەسودبێت ئەوا دووجار بۆ هەڵەبجە بە سودە، چونكە ئێمە پارێزگایەكی نوێین و زیاتر پێویستمان بە دەستەڵاتەكانە لە دەستی پارێزگار و یەكە كارگێڕییەكاندا هەبن بۆ كردنەوە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و كە لە ئێستادا كۆمەڵێك كێشەو گرفتمان هەیە بە جێبەجێكردنی لامەركەزی دەتوانین چارەسەریان بكەین.
لەبارەی نەبوونی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە تاچەند گرفت لەبەردەم پارێزگای هەڵەبجە دروست دەكات بۆ پرسی لامەركەزی، قایمقامی هەڵەبجە ئەوەی خستەڕوو، راستە نەبوونی ئەنجومەنی پارێزگا بۆخۆی گرفتێكە كە نەتوانرێت لەو رێگەیەوە ئەو بابەتە یەكلا بكرێتەوە، بەڵام دەكرێت بە یاسایەك پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران ئەو بابەتە چارەسەر بكەن.
وتەكانی قایمقامی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەیانكردو لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر ئەو پرسە كۆبوونەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
3كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









