
قەڵای خورماڵ
SNN- عەلی حەمە سەعید
هاوشێوەی زۆرێك لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەش، خاوەنی قەڵایەكە كە مێژووەكەی بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
قەڵاکە لەڕووی ئابووری – سیاسییەوە گرنگی خۆی هەبووە لە قۆناغە جیاوازەكانی مێژوودا و ئێستاش بووەتە ناسنامەیەك بۆ خورماڵ.
قەڵای خورماڵ كە دەكەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناحیەی خورماڵ مێژووی دروستكردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حوكمڕانی ساسانییەكان و بەهۆی ئەوەی ئەو قەڵایە لەو سەردەمە كەوتووەتە سەر سنووری عوسمانییەكان و سەفەوییەكان، ڕۆڵی هەبووە لە یەكلاییكردنەوەی زۆرێك لە شەڕە مێژووییەكانی نێوان عوسمانییەكان و سەفەوییەكاندا ڕۆڵێكی كاریگەری بینیوە.
شوان محەمەد، دكتۆرا لەبواری شوێنەوارناسی بەSNNی ڕاگەیاند: بەڵگەی مێژوویی و شوێنەواریی گرنگمان لەبەردەستدا هەن دەیسەلمێنن كە مێژووی قەڵای خورماڵ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حوكمڕانی ساسانییەكان، هاوكات شێوازی دروستكردنی دیواری قەڵاكەش لەگەڵ ئەو سەردەمەدا زۆر لەیەكەوە نزیكن، بۆیە لەساڵانی 631 تا 651 ی پ. ز ساسانییەكان بە دیارییكراویش لە سەردەمی حوكمڕانی (یەزەگورد)ی كۆتا پاشای ساسانییەكان لەم ناوچەیە حوكمڕان بوون و سودیان لەو قەڵایە وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، قەڵای خورماڵ لەڕووی مێژوویی و شوێنەواریی و سیاسیی و ئابورییەوە، لە سەردەمە جیاوازەكانی حوكمڕانی میرنشینە كوردییەكان و سەردەمی عوسمانییەكاندا ڕۆڵێكی گەورە و گرنگی هەبووە، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا ئەم قەڵایە فەرامۆشكراوە، هەندێكجاریش بەهۆی نەبوونی هۆشیاری شوێنەوارناسی هەوڵدراوە كە ئەم شوێنەوارە مێژووییە لەناو ببرێت.
ئەو شوێنەوارناسە ئەوەشی وت: “حكومەتی هەرێم دەتوانێت لەڕێگەی دابینكردنی بودجەیەكی زۆر كەمەوە ئەم قەڵایە بكاتە شوێنێكی گەشتیاری لە ڕێگەیەوە داهاتێك دەستبخات و بەو داهاتە كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ بكات، لەمەترسی لەناوچوون بیپارێزێت، بۆیە ئەگەر ئەم فەرامۆشكردنە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، لە چەند ساڵی داهاتوودا شوێنەوارە مێژووییەكانی ناو قەڵاكە بەتەواوی لەناودەچن”.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









