بانکی نێودەوڵەتی زیاتر لە 33 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق دەنێرێت

Sharifulin\TASS
بانکی نێودەوڵەتی بە بڕی 33 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار قەرز بە عێراق دەبەخشێت و ئەو پارەیەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق تەرخاندەکرێت.
ماڵپەڕی ریلیف وێبی نزیک لە نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی بانکی نێودەوڵەتیدایە بۆ هاوکاریکردنی کەرتی تەندروستی چەند وڵاتێک، کە تا ئێستا 750 ملیۆن دۆلاریی بۆ دیاریکراوە.
ئەو بڕە پارەیەش بە دوو قۆناغ دەگەیەندرێتە عێراق، لە قۆناغی یەکەمدا حەوت ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بۆ رەوانەدەکرێت و دواتر لە کەرەستە و ئامێرە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەکاندا خەرجدەکرێت.
لە قۆناغی دووەمیشدا 25 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بۆ وڵاتەکە رەوانە دەکات و ئەوەش لە راهێنان پێکردنی کارمەندانی تەندروستیدا خەرج دەکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر رووبەرووی کۆرۆنا ببنەوە.
پێشتر بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو: پێشبینی دەکرێت وڵاتانی هەژار و مامناوەند بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زۆرترین زیانیان بەربکەوێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









