نەورۆز یەکەم بردنەوەی بە دەستهێنا و سیروانی نوێ بە سێ خاڵەوە گەڕایەوە

دیمەنێک لە یاری زاخۆ و پێشمەرگەی سلێمانی: فۆتۆ- یانەی زاخۆ
SNN Sport
ئەمڕۆ هەینی، گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات و تێیدا یانەی نەورۆز دوای وازهێنانی راهێنەرەکەی، یەکەم بردنەوەی بە دەستهێناو سیروانی نوێش لە گەرمیانەوە بە بردنەوە گەڕایەوە.
لە یاریگای خۆی یانەی نەورۆز لە رکابەرییەکانی گروۆی دووەم میوانداری یانەی هەندرێنی شاری هەولێری کرد، لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-1 لێبباتەوە.
دوو گۆڵی نەورۆز دانا مستەفا و ئاکۆ نوری تۆماریان کردوو تەنیا گۆڵی هەندرێن سۆران عەزیر تۆماری کرد.
خاڵەکانی یانەی نەورۆز لە پلەی هەشتەم و کۆتایی بووە 3 خاڵ و یانەی هەندرێن بە 5 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت.
لە یارییەکی تردا کە لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم بوو، یانەی سیروانی نوێ بووە میوانی نوێنەرەکەی گەرمیان شێروانە و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 1-0 لێ بباتەوە.
تەنیا گۆڵی یاریەکە یاریزان،شادومان سەباح تۆماری کرد.
خاڵەکانی سیروانی نوێ بووە 11 خاڵ و پێشەنگی گروپەکەی داگیرکردووە.
هەرچی یانەی شێروانەیە بە 6 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.
لە یارییەکی تردا یانەی دەربەندیخان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دهۆک، لە ئەنجامدا یاریەکەی 1-0 پێدۆڕاند کە گۆڵی یاریەکە گەیلان لوقمان تۆماری کرد.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی زاخۆ و لە ئەنجامدا بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
نوێترین ریزبەندی خولەکە دوای هەفتەی پێنجەم: گروپی یەکەم:
- سیروانی نوێ11 خاڵ
- برایەتی9 خاڵ
- چەمچەماڵ8 خاڵ
- شێروانە6 خاڵ
- هەڵۆ3 خاڵ
- سۆران3 خاڵ
- هەولێر1 خاڵ
گروپی دووەم:
- دەربەندیخان
- پ. هەولێر10 خاڵ
- پ.سلێمانی9 خاڵ
- زاخۆ8 خاڵ
- دهۆک8 خاڵ
- ئارارات6 خاڵ
- هەندرێن5 خاڵ
- نەورۆز3 خاڵ
ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی خولی نایابی کوردستان:گەڕی پێنجەم
هەینی:8/1/2021
شێروانە0-1سیروانی نوێ
سۆران1-0هەولێر
هەڵۆ0-2برایەتی
دهۆک1-0دەربەندیخان
پ.هەولێر0-1ئارارات
زاخۆ0-0 پ. سلێمانی
نەورۆز2-1هەندرێن
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووهم 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووهم 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









