بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان تاوتوێى چوونه ناو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى گشتى و نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به به‌شدارى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌كه له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ندامێكى جڤاتى گشتى ئه‌و بزووتنهوهيهش ده‌ڵێت: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى چوونه ناو هاوپهیمانیهتیكرا له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق”.
نزار مه‌حمود، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى راگه‌یاند: “له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆماندا باسى بابه‌تى هاوپه‌یمانیه‌تیمان كرد، تاوتوێى خۆئامادهكردنیشمانكرد بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ئه‌گه‌ر بێت و له 6ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت”.
وتیشى: “رۆژى 16ى كانونى یه‌كه‌م، كۆتا واده‌یه بۆ تۆماركردنى ناوى هاوپهیمانیهتهكان، ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێمانوابوو، ده‌رگاى گفتوگۆكان كراوه‌بن، پاشان ژووره په‌یوه‌ندیداره‌كان و خانه‌ى راپه‌ڕاندن سهرپشككران له گفتوگۆكردن له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، پاشان گه‌یشتن به هه‌ر ئه‌نجامێك بیخه‌نه‌ڕوو و له جڤاتى نیشتمانى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا تا ئێستا گۆڕان هیچ لایه‌نێكى دیاریكردووه بۆ به‌ستنى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵى؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ى بزووتنه‌وه‌كه ده‌ڵێت: “ئێمه تا ئێستا قسه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه و هیچ لایه‌نێكى دیاریكراو نییه”.
نزار مه‌حمود پێیوایه، “بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌گه‌رى چوونه ناو هاوپه‌یمانیه‌تى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاتره له‌وه‌ى كه به‌ته‌نیا و یه‌ك لیستى سه‌ربه‌خۆ به‌شدار بكات”، چونكه به وته‌ى ئه‌و “له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دۆخێكى تایبه‌ت هه‌یه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى پێویسته لایه‌نه‌كان بیر له پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تى بكه‌نه‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “به بۆچوونى من چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك له هه‌رێمى كوردستان دروستده‌بن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، چونكه ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌وه‌یه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









