“لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان به فه‌رمى داواى ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كه‌ن”

شیروان میرزا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌وز
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌قفى داواكارییه‌كانى لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان به‌رامبه‌ر كورد به‌رزبووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى و نیوه‌ى داهاتى نانه‌وتى راده‌ستنه‌كات مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى زامن ناكرێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: “له ئێستادا گفتوگۆكانى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق له لیژنه‌ى دارایی به‌رده‌وامن، پێشبینى ده‌كه‌ین هه‌فته‌ى داهاتوو گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له په‌رله‌مان چڕ ببنه‌وه”.
وتیشى: “ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به كورده‌وه هه‌یه مادده‌ى 11یه كه باس له پشكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانى كورد ته‌واوى هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌و مادده‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌یه له قازانجى كورد تێبپه‌ڕێنین، به‌ڵام نابێت ئه‌و راستییه‌ش له‌بیربكه‌ین كه ئێستا سه‌قفى داواكارییه‌كانى لایه‌نه عه‌ره‌بيه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه و داواى ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و نیوه‌ى داهاته نا نه‌وتییه‌كانى ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ناردرنى پشكى هه‌رێم”.
شیروان میرزا له‌باره‌ى راده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێم زیاتر ده‌دوێت و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “بۆ ئێمه ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كارى له‌پێشینه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا نه‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پشكى هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر نابێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانى فراكسیۆنى یه‌كێتى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌مان له دۆخه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش به ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵبستن و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى پشكى كورد زامن بكرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









